نوێترین

recent

06/07/2015

ڤیدیۆ… چەندین تەرمی داعش كە ئەمشەو هێرشیان بۆ كەركوك ئەنجامدا، لە ژێر دەستی پێشمەرگە دایە

تەواوی ئەو سنوورەی كە گروپە چەكدارەكانی داعش تاكو بەرەبەیانی ئەمڕۆ تێیدا مانەوە ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەدایە.

بەپێی زانیارییەكانی كوردیو، داعش زیانی زۆری بەركەوتووە، (20) تەرمی كوژراوەكانیان لەژێر دەستی پێشمەرگەیەو دەیان تەرمیشیان لەگەڵ خۆیان بردۆتەوە.

داعش لەدرەنگانێكی شەوی رابردوەوە بەهێزێكی زۆرەوە هێرشی هێنایە سەر میحوەرەكانی باشوورو خۆرئاوای كەركوك و دوای شەڕێكی سەخت دزەیان كردبووە ناو هەردوو گوندی مورەی سەروو خواروو، دواتر شەڕێكی قورس ڕوویداو هێزێكی زۆر لەهەولێرو سلێمانی گەیشتنە ناوچەكەو دواتر بۆردومانی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكان دەستی پێكردو داعش زیانێكی زۆری بەركەوت.



from Wllat Net http://ift.tt/1CgQte6
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085