دوای تێکشکانی داعش، لە کۆبانێ، جزیر، شەنگال و کەرکووک، تورکیە و عەرەبستانی سعودی، جارێکی تر هەوڵ دەدەن هەندێ گروپی چەتە و ترۆریست کۆبکەنەوە سەر یەک، لە ناوخۆی سوریە، بە گژ گەلی کورد کوردیان دابکەن.
بانگەشە دەکرێ کە لە حەلەب، ١٥ گروپی چەتە، کە لە ناویاندا بە ناو کوردیش هەن، لە دژی گەلی کورد، پەیمانیان واژۆ کردووە.
ڕاگەیەندرا کە لە حەلەب ١٥ گروپی چەتە، بە هەوڵی تورکیە و سعودیە، لە دژی کوردانی دانیشتووی گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب، بونە یەک.
بە گوێرەی سایتی ئەلجەزیرە، ئەو ١٥ گروپە ترۆریستیە، لێدوانێکیان بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا بانگەشە دەکەن کە ئەوان گوایا لە سەر داخوازیی دانیشتوانی گەڕەکی شێ مەقسود، ئەو پەیمانەیان واژۆ کردووە.
بەو پێیە ئەو گروپە ترۆریستیانە، هەڕەشەیان لە یەپەگە و یەپەژە کردووە و، تا ئەمشەو کاتیان پێ داون.
شایانی باسە کە لە ناو ئەو گروپە ترۆریستیانەدا، گروپی وەکوو ئەحرار ئەلشام، حەرەکەتی فەجر، ئەل نوسراو، تورکی فاشیستی سەوز و هەندێ کوردی خۆفرۆشیش لە ژێر ناوی ‘جەبهەی کوردی’ دا هەن.
سایت و کەناڵەکانی وەکوو ئەل جەزیرەش، بە ئامانجی بەدناوکردنی کوردان و هێزەکانی پاراستنی گەل، درێژە بە وەشانی خۆیان دەدەن.
شایانی باسە کە لە وەڵامی ئەو هەڕەشەیەدا، یەپەگە و یەپەژە ڕایانگەیاند، تا دوایین دڵۆپی خوێن، سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمەکە دەپارێزن.
یەکینەکانی پارێزەری پێکهاتەکان لە گەڕەکی شێخ مەقسود، لە یەپەگە/یەپەژە، بەرەی ئەل ئەکراد و گەل پێکهاتوون.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1F3HvSv
via IFTTT
