نوێترین

recent

10/05/2015

نەجاتی عەلی فاتم كۆنە بەعسیەكی داعش دەكات بە لێپرسراوی حەشدی شەعبی لە مەخمور

گەورە بەرپرسێكی پارتی لە سنوری قەزای مەخمور كوری كۆنە بەعسیەكی كردوە بە بەرپرسی هێزی حەشدی شەعبی لە مەخمور و ئەو كەسەش پێشتر لە ناو داعشدابوە و بە فیشەكی پێشمەرگە برینداركراوە .
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاو بۆتەوە ، نەجات عەلی فاتم گەورە بەرپرسی پارتی و بەرپرسی لقی 23 ی مەخموری پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرامبەر ئەوەی كە موسەنای كوری فارس عەبدوڵا فارس سبعاوی كردوە بە بەرپرسی هێزەی حەشدی شەعبی لە مەخمور ، ئەویش 50 پاسەوانی لە ناو هێزەكانی حەشدی شەعبی بۆخۆی دادەمەزرێنێت .
فارس عەبدوڵا فارس سبعاوی بەفەرمانی تەها یاسن رەمەزان كە سەرۆكی لیژنەی كاروباری باكوربوو لە ناوچەی قەراجی قەزای مەخمور ، زیاتر لە 10 هەزار دۆنم زەوی كوردی داگیركردوە لە سنوری ماددەی 140 و لە چوارچێوەی پرۆسەی تەعریبی كوردستاندا .
فارس پاش روخاندنی رژێمی بەعس كورێكی لەناو رێكخراوی تیرۆریستی القاعیدە كوژراوە و كورێكی تریشی بەناوی موسەنا پەیوەندیكردوە بە داعشەوە .
فارس خۆی بوە بە حەشدی شەعبی و موسەننای كوریشی لە شەری نێوان پێشمەرگە و چەكدارانی داعش بە فیشەكی پێشمەرگە برینداربوە ، بەپێی زانیاریەكانی میللەت فارس بەنهێنی لە رێگەی نەجات عەلی فاتم هێنراوەتەوە بۆ سنوری مەخمور بۆ ماڵی باوكی و ئێستا دوای ئەوەی حكومەتی ناوەندی گەندەڵی گەورەی شێخ فارسی لەنێو حەشدی شەعبیدا ئاشكرا كردوە ، شێخ فارس لە بەغداد خراوەتە ژێر ئیقامەی جەبری و مافی هاتوو چۆكردنی نیە و لە ژێر چاودێریدایە .
نەجات عەلی فاتم موسەننای كوری شێخ فارسی كردوە بە بەرپرسی حەشدی شەعبی لە سنوری مەخمور لە جێگای شێخ فارس دایناوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە موسەننا بەدەستی پێشمەرگە برینداركراوە .
بەپێی ئەو رێكەوتنەلیستەكەی شێخ فارس لە ناوچەی حەشدی شەعبیدا (50)ناوی بۆ نەجات عەلی فاتم دابین كردوە .
نەجاتی عەلی فاتم ناوی بەشێك لە پێشمەرگە و پاسەوانەكانی لە ناو ئەو لیستەدا نوسیوە مانگانە موچەی 50 چەكداری بیندیواری حەشدی شەعبی لە شێخ فارس وەردەگرێت ، هەر چەكدارێكیش مانگی 950 هەزار دیناری بۆ نوسراوە .
بەپێی بەدواداچونەكان دەركەوتوە كە ئەو 50 كەسە بندیوارن و تەنها موچەكانیان وەر دەگیرێت ، سەرچاوەیەكی نزیك لە شێخ فارس لە بەغداد ئەوەی ئاشكراكردوە كە لە ناو لیستەكەی حەشدی شەعبیدا ناوی منداڵی 4 ساڵ و تیرۆریستی لە سێدارە دراوی بە مادەی تیرۆر تۆمار كراوە تەنها بۆ ئەوەی بتوانن بە ناویانەوە موچە وەربگیرێت .
زانیاریەكان ئەوەشیان ئاشكراكردوە كە تەنانەت یەكێك لەو كەسانەی كە ناوی لە لیستەكەدایە لە ئاسایشی هەولێر زیندانیە بە تۆمەتی بەشداریكردن لە تەقاندنەوەی بارەگای ئاسایشی هەولێر .
میللەت بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی كرد بە نەجات عەلی فاتم بەڵام پەیوەندیەكە بەردەست نەبوو
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە پەیجی حەشدی شەعبی لە مەخمور بڵاو كراوەتەوە ئەو هێزەی حەشدی شەعبی نزیكەی 1000 چەكدار لە خۆدەگرن

 

 
 
 


from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1cFi6lY
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085