نوێترین

recent

10/05/2015

نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عەبادی بۆ بارزانی : تۆ ناتوانیت تەنازول لە یەكێتی خاكی عێراق بكەیت

نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عیبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌رپه‌رچی لێدوانێكی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی داواكردنی بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كه‌ وتبووی “یه‌كێتی عیراق به‌ زۆر نییه‌”.

بارزانی له‌و واشنتۆن رایگه‌یاندبوو “یه‌كێتی عیراق ئیختیارییه‌و به‌زۆر نییه‌و كوردستانی سه‌ربه‌خۆ به‌رێوه‌یه‌و ئه‌وه‌ پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌و راناوه‌ستێت و پاشه‌كشه‌ ناكات”.

له‌به‌رامبه‌ردا نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عیبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌توندی وه‌ڵامی بارزانی ده‌داته‌وه‌و رایگه‌یاندوه‌ “یه‌كێتی عیراق مه‌سه‌له‌یه‌كی ده‌ستوریه‌ و ناتوانرێت ته‌نازولی لێ بكرێت”.

سه‌عد ئه‌لحدیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی عیبادی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: وه‌ك حكومه‌تی فیدراڵی تێڕوانیمان له‌و پرسه‌دا پشت به‌ ده‌ستوور ده‌به‌ستێت كه‌ بنه‌مای رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كانی دیكه‌یه‌ له‌ پارێزگاكانی ترو ده‌ستوور ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ به‌وه‌ی عیراق وڵاتێكی فیدراڵی دیموكراسیه‌.
وتیشی: ماده‌یه‌كی یه‌كی ده‌ستوور به‌شێوه‌یه‌كی زۆر روون ده‌ڵێت “ئه‌م ده‌ستوره‌ گره‌نتی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراقه‌و ئێمه‌ به‌پێی ئه‌و بنه‌مایه‌ و به‌پێی رێوشوێنه‌ ده‌ستووریه‌كان چاره‌سه‌ری هه‌موو پرسه‌ ناكۆكه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و ده‌سه‌ڵاته‌ خۆجێیه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ین چ هه‌رێم بێت یان پارێزگاكان.
وتیشی: خاڵی ناكۆكی كاتێك دروست ده‌بێت ده‌كرێت له‌رێگه‌ی گفتوگۆو و رێگا سیاسیه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ بكه‌ین، ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی خاكی عیراق مه‌سه‌له‌یه‌كی ده‌ستووره‌یه‌و ناكرێت ته‌نازولی لێ بكرێت.

ناوبراو ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ ده‌ستوری عیراق كه‌فیله‌ بۆ حكومه‌تی فیدراڵی له‌باره‌ی هه‌ر چوار سه‌لاحیه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان بریتیه‌ له‌ ئاسایش و به‌رگری و مه‌سه‌له‌یه‌ پرَچه‌ككردنیش به‌شێكه‌ له‌و سه‌لاحیاته‌و ناتوانین ته‌نازولی لێ بكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسێكی سیادیه‌و تایبه‌ته‌ به‌بڕیاری حكومه‌ته‌وه‌.



from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1GXRKmk
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085