
بەسەركردەیەك دەخورێت و مامۆستایەكیش لەسەر ئەوەی وتویەتی سوێندخواردن جگە لە خوا گوناحە، لەلایەن چەند كەسێكەوە بۆ شوێنێكی نادیار دەرفێنرێت.
سۆران عومەر سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: مامۆستایەكی وانەی عەرەبی (م. ت) لە “ئامادەیی بلێ” لە ناوچەی بارزان، بەخوێندكارەكانی وتووە سوێندخواردن جگە لەخوا گوناحە، دواتر خوێندكارەكان و مامۆستاكە كێشە دەكەوێتە نێوانیانەوەو لەسەر ئەوەی خۆێندكارەكان دەڵێن ئێمە سوێند بە سەركردەیەك دەخۆین تۆ چۆن ئەبێت وا بڵێَیت.
سۆران عومەر وتی: دواتر هێزێكی ئەمنی هەڵدەكوتێتە سەر ئەو ئامادەییەو لەبەڕێوبەری خوێندنگاكە دەدەن، بەڵام مامۆستاكە دەربازی دەبێت و دەستگیرناكرێت.
سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ پەرلەمانی كوردستان وتیشی، دواتر ئەو مامۆستایە دێت بۆ شاری هەولێر بۆ سەردانی وەزیری پەرەوەدەی هەرێم، وەزیر زۆر بەخەم دەبێت لەو بابەتە بەڵام شەوی پێنج شەمەی رابردوو 29/4/2015 لەشاری هەولێر لەلایەن چەند كەسێكەوە بە دوو ئۆتۆمبیلی مەدەنی جۆری تیداو بیكاشۆ، مامۆستاكە دەرفێنن.
سۆران عومەر راشیگەیاند: تاوەكو ئێستا چارەنوسی ئەو مامۆستایە نادیارە و بەپێی زانیارییەكانمان هێزی ئەمنی ئەو كاری رفاندنەیان ئەنجامداوەو ژمارەی ئۆتۆمبیلەكانیش زانراوەو لەئێستاشدا ئێمەو وەزیری پەرەوەردەو لەسەر خەتین بۆ ئەو بابەتەو ئاشكراكردنی چارەنوسی ئەو مامۆستایە.
سۆران عومەر ئامادەنەبوو ناوی ئەو سەركردەیە ئاشكرا بكات كە لەو ناوچەیە لەبری خوا سوێندی پێدەخورێت.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1GO3YAu
via IFTTT