
ئه‌کته‌ری بواری کۆمیدیا عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د باس له‌به‌رنامه نوێیه‌که‌ی ده‌کات له‌که‌ناڵی کوردماکس له‌شاری هه‌ولێرو رایده‌گه‌یه‌نێت که هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی هه‌ولێر زۆر ڕێزی ده‌گرن‌و زۆر باشن بۆی، به‌ڵام “من بێ سلێمانی ناتوانم بژیم‌و كارەكەم تەواوبێت لە هەولێر یەك سەعات لەو شاره‌دا نابم”.
عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د له‌باره‌ی رۆیشتنی بۆ هه‌ولێر بۆ پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌ی کۆمیدی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “سەرەتا داوایان لیكردم كە بچمە بەرنامەی حه‌مكۆوە، بەڵام حەزم لێی نەبو. وتم من لەگەڵ كوردسات گرێبه‌ستم هه‌یه‌و تا ئه‌و گرێبه‌سته ته‌واو نه‌بێت، ناتوانم بەشداربم. بەڵام دواتر لەتەلەفزیۆنی كورد ماكسەوە پەیوەندیان پێوەكردم بۆ به‌رنامه‌ی “بەزمی بەزم”، دواتر كاك احمد رەئوفم لەگەڵ خۆم برد‌و پێم وتن دەبێت ئەو بەرنامەیە دوربێت لەقاڵبی سیاسەتەوەو من كادیری یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌م”.
عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د گرێبه‌ستی ساڵێکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی کوردماکسدا هه‌یه‌و به‌و پێیه له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا نه‌بێت له‌هیچ به‌رنامه‌یه‌کی “شۆو” ده‌بکه‌وێت، “به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوردسات یاخود که‌ی ئێن ئێن ئیشی پێم بێت ده‌توانم کاریان له‌گه‌ڵ بکه‌م به‌مه‌رجێک به‌رنامه‌که شۆو نه‌بێت”.
له‌باره‌ی نیشته‌جێبونی له‌شاری هه‌ولێرو به‌جێهێشتنی سلێمانی، ده‌ڵێت “من بێ سلێمانی ناتوانم بژیم. كورد ماكسم لە سەرتاپۆكەن ناتوانم لە هەولێر بژیم, بەڵام لەهەولێر زۆر ڕێزمان لێدەگرن, من كارەكەم تەواوبێت یەك سەعات لەهەولێردا نابم, خەڵی هەولێر خەلكێكی زۆر باشن زۆر بەرێزن، بە بۆنەی كارەكەمەوە لە هەولێرم”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “من هیوادارم لەهەرچوارپارچەی كوردستان بتوانم هونەرەكەم پێشكەشكەم نەك لە سلێمانی و هەولێر”.
له‌ماوه‌ی ڕابردوداو له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیکردنی عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د به‌به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌وه له‌که‌ناڵی کوردسات، ئه‌و به‌رنامه‌یه کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی تێکه‌وت تا وازهێنانی چه‌ند ئه‌کته‌رێکی سه‌ره‌کیی ئه‌و به‌رنامه‌یه، عیرفان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت “بەرنامەی بەرنامە بەچونی من کێشه‌ی تێ نه‌که‌وت‌و به‌هۆی منه‌وه هیچ كێشەیەكیان نەبو، بەڵام بەسوتفەی چونی من كێشەكانی ئه‌وێ سەری هەڵداو ئیتر ئەوەبو بەرنامەی بەرنامە ڕاگیرا”.
ئه‌و، له‌و باره‌یه‌وه جه‌خت ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت “دەمەوێت ئەوە بەخەڵكی‌و هه‌وادارانی ئه‌و به‌رنامه‌یه بڵێم که بەچونی من بۆ ئەوێ هیچ كێشەیەك نەبوەو من له‌ڕێی بەرزانی قالەی خەلوزەوە چومه ئه‌و به‌رنامه‌یه, زۆر جار داوای لێ کردبوم که بچم‌و به‌شداری به‌رنامه‌ی به‌رنامه بکه‌م”.
عیرفانی وەستا محمد لەساڵی 1968 لەگەڕەكی توی مەلیك لەشاری سلێمانی لەدایك بوە, باوكی كرێكاری سەردەمەكەی خۆی بوەو بەكرێكاری منداڵەكانی گەورە دەكات كە عیرفان‌و دو براو سێ خوشك دەبن. عیرفان لەبەر كەمدەرامەتیی‌و نەبونی تا قۆناغی شەشی سەرەتایی خوێندوەو نەیتوانیوە خوێندن تەواو بكات‌و وەك خۆی دەڵێت به‌منداڵی ئەوكاتەی كە خوێندكاربوه لەبەر بژێوی ژیانی خۆی‌و خێزانه‌که‌ی پاقلە فرۆش بوه, “بەیانیان خوێندكاربوم‌و دوای نیوەڕوان لەبەردەم هەمان مەكتەبدا كە وانەم تێدا ده‌خوێند پاقله‌م ده‌فرۆشت”
عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د لەساڵی 1988 ژیانی هاوسەرێتی پێك هێناوەو ئێستا خاوەنی کچێک‌و دو كوڕەو لە شاری سلێمانی دەژی.
له‌باره‌ی هونه‌ره‌که‌شییه‌وه ده‌ڵێت “من كەسێكی ئەكادیمی نیم هەر لەمنداڵیەوە حەزم لەكاری نواندن‌و سەر شانۆبوە، ئێستاش هێنده‌ی هەردو كوڕەكەم شانۆم خۆشدەوێت”.
ئا: مه‌زهه‌ر که‌ریم
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1GOp2H5
via IFTTT