
• لەكاتی هەستان لەخەو چاو پاش ناكرێتەوە باشترین چارەسەر پارچەیەك لە پەتاتە و كیسی چا بخەرە سەر چاوت
• ئەگەر هەستت كرد رەنگی پێستت زەرد هەڵدەگەرێت باشترین چارەسەر شتنێتی بە ئاوی سارد
• بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم و كوشتنی میكرۆبەكان لەگەڵ پەرداخێك ئاو پارچەیەك لیمۆ و نەعنا بخەرەوە ئاوەكەوە و بیخۆرەوە
• توێژەرانی كۆریای باشور ئامێرێكیان دروست كردووە كە مرۆڤ لە روودانی جەڵتەی دڵ ئاگاداردەكاتەوە
• پاك راگرتنی نێوان پەنجەی پێیەكان باشترین هۆكاری بۆنخۆشبوونی مرۆڤە
• شەوان مێشكی مرۆڤ وا لە مرۆڤ دەكات كە برسیی بێت بۆیە توێژەران رایدەگەێنن خواردنێكی كەم بخورێت باشترە لە نەخواردن
• خەوتن بەدیاری تیشكی شاشەی تەلەفزیۆنەوە هۆكارێكە بۆ قەڵەوبوون
• كەسانی جگەرەكێش 5ساڵ تەمەنیان لەو كەسانە كەمترە كە جگەرەناكێشن
• پێدانی شیری دایك بە منداڵ تەندروستی دایك و كۆرپەلە باشتر دەكات
• رۆیشتن بە دەم خەوەوە هۆكارەكەی بۆماوەییە
• لە كۆی 6900 ژن لە بەریتانیا تەنیا یەك ژنیان لەكاتی لەدایكبوونی كۆرپەلەدە ئەگەری مردنیان هەیە
• خواردنەوەی ئاو لەكاتی نانخوارندا هیچ كاریگەرییەك ناكەتە سەر ئامێری هەرسی مرۆڤ بەڵكو تەنها هۆكارە بۆ قەڵەوبوون
• خواردنەوەی كوپێك چا لە رۆژێكدا چالاكی مێشك بەهێزتر دەكات
• بەكارهێنانی ئامێرەكانی فێنكەرەوەكانی ناوماڵ هۆكارێكە بۆ دروستبوونی هەوكردن لە بۆرییەكانی هەناسەی مرۆڤ
• خواردنەوەی ئاو هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی سەرئێشە
• خواردنی شووتی ماسولكەكانی مرۆڤ پتەو دەكات و چاو لە نەخۆشی دەپارێزێت
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1EvC3S3
via IFTTT