
به‌داخه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ 12-5-2015 بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانی ئۆتۆمبێبله‌كانی لیوا سه‌لاح دیلمانی فه‌رمانده‌ی لیوای 118 ی باڵه‌ك له‌نزیك گوندی عه‌تشانه، له‌باشووری كه‌ركه‌ك ته‌قییه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا شه‌هیدبوونی لیوا سه‌لاح دیلمانی و سێ پێشمه‌رگه‌ی لێكه‌وته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌قید بورهان شێخه جێگر لیوای 112ی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلی لیوا سه‌ڵاح دیلمانی فه‌رمانده‌ی لیوای 118ی پێشمه‌رگه ته‌قیه‌وه.
وتیشی: به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه چێندراوه لیوا سه‌ڵاح دیلمانی و سێ له پاسه‌وانه‌كانی شه‌هیدبوون.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1cM04yo
via IFTTT