
سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەدواداچونێكی خۆی دەربارەی ئاشكراكردنی گەندەڵیەكی گەورەی شاری هەولێری پایتەختی گەشتیاری بڵاو دەكاتەوە.
سۆران عومەر نوسیویەتی بزانن چۆن ویستویانە هەولێر بكەن بەپایتەختی گەشتیاری! بزانن چۆن لەساڵی قەیرانی دارایی دا كە بە 3 مانگ موچە وەرگیراوە لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە تەخشان و پەخشان و گەندەڵی و دزی بەپارەی نەوتی ئەم میلەتەوە كراوە.
سۆران عومەر ئاشكراشیكردووە كە بەبڕیاری ژمارە (59)ی ئەنجومەنی وەزیران لە 6/8/2013 داوا لەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان كراوە بۆ دابین كردنی بڕی (20,000,000$) بیست ملیۆن دۆلار بۆ هەولێر وەك پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2014 بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتیەكان تەنها (5,000,000$) پێنج ملیۆن دۆلاری دابین كردووە، پارێزگای هەولێر تەسەروفی بەخەرجكردنی پارەكەوە كردووە لەڕێگەی دەستەیەكەوە.
بەشێك لەو پارنە بەم جۆرە سەرفكراوە:
1.گرتنی خانویەك بەكرێ بۆ یەك ساڵ لەگوندی ئینگلیزی شاری هەولێر، بەبڕی (83,000$) هەشتاو سێ هەزار دۆلار، گرێبەستەكەش ژمێریارێك كردویەتی!
2.دروستكردنی سایتێك بەناوی (erbiltourism2014.info) بەبڕی (15,200$) پانزە هەزارو دووسەد دۆلار لەلایەن كۆمپانیای ATC ، تەنها وەسڵی پارەوەرگرتنی هەیە ئەو كارە !.
3. كڕینی دوو ئۆتۆمبیلی فۆرد بە بڕی (84,000$) هەشتاو سێ هەزار دۆلار! دواتریش ئەم ئۆتۆمبیلانە یەكێكیان دراوە بەبەڕێوەبەری ناحیەی كەندیناوەو یەكێكی تریان دراوە بەبەڕێوەبەری ناحیەی دیبەگەو بەناویەوە كراوە !
4. گرتنی هۆڵی سەعد عبدالله بەبڕی (15,400$) پانزە هەزارو چوارسەد دۆلار!
5.تەنها بۆ دیزاین كردنی شوێنی پێشانگایەكی گوڵ، گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی توركی بەناوی (EIAN EXPO) كراوە بە بڕی (18,000$) هەژدە هەزار دۆلار و پارەكەش دراوە بەكابرایەكی سوری !
6. “1200”كورسی كڕدراوە بە بڕی (108,000$) سەدو هەشت هەزار دۆلار! كورسیەكانیش دیار نین!
7. ژمێریاری دەستەكە (50,000,000) پەنجا ملیۆن دیناری ڕاكێشاوە لەپارەكە نازانرێ بۆچییە !
8. بری (209,000,000) دووسەدو نۆ ملیۆن دینار دراوە بە (ڕ.ص.ح) لەجیاتی دانەوەی قەرز!
9. بڕی (200,000,000) دوو سەد ملیۆن دینار لەبری قەرزی كۆن بۆ (م.ش).
10. بڕی (300,000$) سێ سەد هەزار دۆلار دراوە بە كەناڵی MBC بۆ ئاهەنگێكی ئەستێرەكانی عەرەب ئایدڵ ! كەس نازانێت ئەو ئاهەنگە چییەو لەكوێ بووەو بۆ كێ بووە بلیتەكەشی بە (200$) بووە ! پارەكەش دراوە بە كۆمپانیای (الابشر)ی وەكیلی MBC.
11. گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای (MIJ FILM) كراوە بەبڕی (893,000$) هەشت سەدو نەوەدو سێ هەزار دۆلار، بۆ دروستكردنی 2 فلیم بەڵام هیچیان نەكراون! بڕی (630,000$) شەسەدو سی هەزار دۆلاری پێدراوە !
12.- گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای (الجناح الژهبی السویدی) كراوە بەبڕی (280,000$) دوسەدو هەشتا هەزار دۆلار، بۆ فێركردنی 2 ڕۆژی فڕینی پەڕەشوت ! پارەكەس دراوە بەكەسێك بەناوی (ی.س) كەبەڵگە نیە بیسەلمێنێت نوێنەری ئەو كۆمپانیایە.
13. ئەمە جگە لەوەی كە لەیەك ڕۆژدا پارەكەیان لەدۆلاروە بۆ دینار گۆڕیوەتەوەو زیانێكی زۆر لەو گۆڕینەوەدا كراوەو هەمان ڕۆژ دینارەكەشیان كردۆتەوە بە دۆلار!
سۆان عومخەر دەشلێت ئەم مەلەفە ئاراستەی دادگاییكردنی هەموو ئەوانە دەكەم كە تێوەدەگلێن لەم دزییە لەداهاتی میلەتێك .
from Wllat Net http://ift.tt/1JEgh2V
via IFTTT