
حەنان فەتلاوی زۆر بەتوندی وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوەو دەڵێت عەیبەیە حكومەتی بەغدا بێدەنگ بێت لەكاتێكدا هەرێم نەوت دەفرۆشێتو هەڕەشەش دەكات.
لە 10ی ئەم مانگەدا و لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ شاری سلێمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەغدا پابەندنەبووە بەریكەوتنی لەگەڵ هەرێم بۆیە ئەگەر بەغدا دەیەوێت لەسەر بنەمای كڕیاری نەوت هەڵسوكەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكات، ئێمە لاریمان نییە، بەڵام ئەو كات دەبێت رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ بەغدا بكەین چونكە دەبێت هەندێك شت لەو رێككەوتنە بگۆڕدرێت.
لەوەڵامی ئەم لێدوانەی نێچیرڤان بارزانیشدا حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری شیعەمەزهەب لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك دەڵێت كە وتی لاریمان نییە بەغدا وەكو فرۆشیاری نەوت مامەڵەمان لەگەڵدا بكات، دەڵێت “هەرێم نەوت دەفرۆشێتو هەڕەشەش دەكات، عەیبەیە حكومەتی بەغدا بێدەنگ بێت”.
فەتلاوی كە بەهۆی لێداونەكانیانەوە بە بەردەوامی دژایەتی كورد و حكومەی هەرێم دەكات و دەڵێت “نێچیرڤان بارزانی دەڵێت بەغدا پابەند نەبوە بەرێككەوتنە نەوتییەكەی نێوانیانو ئامادەن مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكەین كە وەكو فرۆشیاری نەوت تەماشامان بكات”.
راشیگەیاند: كە بەشاهیدی وەزیری نەوت، هەرێمی كوردستان زیاتر لە46 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەبێ ئاگاداری حكومەتی ناوەند فرۆشتوەو هیچیشی نەداوەتە بەغدا، كەچی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوە دەگریت گوایە حكومەتی بەغدا پابەندی رێككەوتنەكە نەبوەو هەڕەشەش دەكات.
ئەو پەرلەمانتارەی شیعەو دوشڵێت:”بارزانی دەیەوێت نەوتەكەی بەحكومەتی بەغدا بفرۆشێتو بودجەكەشیان لەگەڵ نەوتی ئێمەدا بێتو نەوتەكەی خۆشیان بەئێمە بفرۆشن، زۆر عەیبە ئەگەر حكومەت بێدەنگ بێت”.
لەكۆتایی فەتلاوی دەڵێت “بژی سیاسەتی مەسعودیی بارزانیی”.
from Wllat Net http://ift.tt/1cMJChx
via IFTTT