
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا شه‌هیدبوونی جاك هۆڵمزی شه‌ڕڤانی به‌ریتانی كه‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤاناندا شه‌ڕ دژی گروپی تیرۆرستی داعش كردوه، راگه‌یاند.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرایكردوه جاك هۆڵمزی ته‌مه‌ن 22 ساڵان له‌گه‌ڵ باوكی‌دا له‌ناوچه‌ی پاركستۆن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئاماده‌كردنی كه‌لوپه‌لی ناو ماڵان كاریان كردوه.
رونیشكردوه‌ته‌وه: هۆڵمز پێشتر چووه‌ته شاری هه‌ولێر و له فڕۆكه خانه‌ی ئه‌و شاره‌وه رێگری لێكراوه‌و دواتر چووه‌ته سلێمانی و پاش ماوه‌یه‌ك چووه‌ته رۆژئاوای كوردستان و له ناوچه‌ی ته‌ل نه‌سر به‌سه‌ختی برینداربووه‌و گیانی له‌ده‌ست داوه.
هۆڵمز پێشتر له ئه‌كاونتی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خۆشه‌ویستی خۆی بۆ خاكی كوردستان و گه‌لی كورد ده‌ربڕیوه‌و هه‌روه‌ها بڕیاریداوه تاكو ئازادكردنی یه‌ك بست له‌خاكی رۆژئاوا دژی داعش شه‌ڕبكات.
from Wllat Net http://ift.tt/1KE4Atb
via IFTTT