
ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لەعێراق كە (عەمار حەكیم) سەرۆكایەتی دەكات نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەپشتیوانی كردنی حكومەتی هەنگاریا بۆ سەربەخۆبوونی هەرێمی كوردستان.
لەدیداری سەرۆكی هەرێم لەشاری بۆدابێست، (ڤیكتۆر ئۆربان) سەرۆك وەزیرانی هەنگاریا پشتیوانی حكومەتەكەی بۆ سەربەخۆبوونی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، ئەوەش بۆتە مایەی نیگەران بوونی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی.
بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لەعێراق دەریكردووەو رایگەیاندووەو تێیدا باس لەودەكات، بەنیگەرانییەوە لەپشتیوانییەكەی حكومەتی هەنگاریا دەڕوانن بۆ یەك پارچەیی خاكی عێراق و ئەوان ئومێدەوران ئەو كێشانەی دروست بوون لەڕێگە دیالۆگەوە ڕووەو كۆتایی هاتن بچن.
هەروەها ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی دووپاتی هەڵوێستی خۆی كردۆتەوە لەمەڕ یەك پارچەیی و یەكێتی خاكی عێراق.
from Wllat Net http://ift.tt/1zXfwSH
via IFTTT