
دایڤد ئالابای نه‌مساوی و به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی، هه‌ڕه‌شه له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات و پێی وایه یانه‌كه‌ی ده‌توانێت له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا سه‌ركه‌وتن بۆ یاریی كۆتایی به‌ده‌ستبهێنێت.
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئالابا ده‌ڵێت “ده‌توانین له یاریگای ئالیانز ئه‌رینا و له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا، به چوار گۆڵی خاوێن له به‌رشه‌لۆنه ببه‌ینه‌وه و بگه‌ینه به‌رلین”.
ئالابا وتیشی “سه‌ره‌ڕای قورسیی یارییه‌كه، بایرن میونخ ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی به‌توانا و ئاستبه‌رز و لێهاتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هانده‌رانی نێو یاریگای ئالیانز ئه‌رینا پاڵپشتێكی ته‌واوی ئێمه‌ن”.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له یاریی چووندا و له‌نێو یاریگای كامپنۆ، ئالابا به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانی به‌شداری بكات، كه له‌و یارییه‌دا یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به سێ گۆڵی خاوێن سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردبوو.
from Wllat Net http://ift.tt/1dYZoGi
via IFTTT