
ئاسایش قەسرێ دوو ئافرەتی رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان کە نزیک پەکەکەیە دەستگیر دەکەن.
رۆژ نیوز کە ماڵپەڕێکی نزیک ئەو رێکخراوەیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە ” دووشه‌ممە ٢٧/٤/٢٠١٥ هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق له شارۆچکه‌ی قه‌سرێ دوو ئه‌ندامی رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (RJAK)به ناوه‌کانی (ڤیان نه‌بی ئیبراهیم) و (گوڵستان سه‌عید مه‌حه‌مه‌د) بێ هیچ هۆکارێک ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کات”.
ئەو ماڵپەڕە ناوی هەر دوو ئافرەتە دەستگیرکراوکە ئاشکرا دەکات کە ناویان” ڤیان نه‌بی ئیبراهیم و گوڵستان سه‌عید مه‌حه‌مه‌د که دوو ئه‌ندامی ڕه‌ژاکن له هه‌رێمی سۆران کاری رێکخستنی تایبه‌ت به ژنان ده‌که‌ن”.
لەو هەواڵە دا هاتووە کە ئاسایش به بیاونوی ئه‌وه‌ی که ئیش وکاری ئه‌وان له ناوچه‌کانی پارتی چیه؟ ده‌ستبه‌سه‌رکراون و ناسنامه‌کانیان لێ زه‌وت کراوه.
from Wllat Net » Wllat Net http://ift.tt/1IfKCpY
via IFTTT