
بەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان سۆران عومەر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فەیس بووک باسی نەزیفێکی دارای دەکات و بری بەھەدەردانی بوودجە بلاو دەکاتەوە
بزانن سالانە بەشی زۆری پارەی میلەت بۆچی سەرفدەکرێت ؟
سۆران عومەر
پێویستە لەبودجەی ئەمساڵ ٢٠١٥ی ھەرێمی کوردستان چارەسەری ئەم نەزیفە داراییە بکەین کەزۆرینەی دەچێتە خانەی بەھەدەردانی سامانی گشتی و بەفیڕۆدانی بودجەو دروست بوونی عەجز.
ئەو خەرجیانەی کەگەورەترین کێشەی بەھەدەردانی سامانی گشتی ئەم ھەرێمەن :
ساڵانە ئەم بڕە پارانە بۆ ئەم بوارانە سەرفکراوە : ساڵی ٢٠١٣ بەنموونە :
- کڕینی قرتاسیە: ١٥ ملیارو ٨٧٣ ملیۆن دینار، لەکاتێکدا ئەو ھەموو کۆمپیوتەرە لەفەرمانگەکاندایە.
- کڕینی ئامێری وێنەگرتن و شریت : ١ ملیارو ٢٨٩ ملیۆن دینار.
- مخێێاتی شەوانە: ١٣ ملیارو ٥٥٥ ملیۆن دینار.
- کرێی سەیارە بۆ ھاتوچۆ : ١٥ ملیارو ٥٣٠ ملیۆن دینار، سەرەڕای ھەبوونی ٣٠ ھەزار ئۆتۆمبیلی حکومی.
- ئیشتراک و کڕینی ڕۆژنامەو گۆڤار: ١ ملیار و ٣٠١ ملیۆن دینار، کەزۆرینەی ناخوێنرێتەوە.
- کرێی تەلەفونات : ٧ ملیارو ٧٣٩ ملیۆن دینار.
- کرێی ئینتەرنێت : ١٤ ملیارو ١٩٥ ملیۆن دینار، کە ھیچ فەرمانگەیەک کاری بەئینتەرنێت نیە.
- ڕاوێژکردنی یاسایی و زانستی : ٢ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار، سەرەڕای ھەبوونی ئەو ھەموو ڕاوێژکارە کەموچەی بریکاری وەزیریان ھەیە!
- بۆ شارەزایانەی ھاوکاری حکومەتیان کردووە بەشارەزاییەکانیان: ٧٢ ملیارو ٩٠٧ ملیۆن دینار.
- کۆڕو سیمینار: ٣ ملیارو ٥٠٢ ملیۆن دینار.
- چاپکردن : ٤٥ ملیارو ٩٨٣ ملیۆن دینار.
- بەشداری خولی ڕھێنان: ١١ ملیارو ٩٢٠ ملیۆن دینار.
- پاکردنەوەی فەرمانگەکان : ٣٣ ملیارو ١٦٧ ملیۆن دینار.
- چاکردنی تەنکی و بەلوعەو بۆری و مەغسەلەی بینا حکومیەکان: ٥ ملیارو ١٧٧ ملیۆن دینار.
- چاکردنی کارەبای بینا حکومیەکان : ١٧ ملیارو ٩٩٩ ملیۆن دینار.
- چاکردنی بینا: ٦٢ ملیارو ٥٧٤ ملیۆن دینار.
- چاکردنی باخچە : ٤ ملیارو ٣٧١ ملیۆن دینار.
- بەخشین : ٢٧٩ ملیارو ٨٧٤ ملیۆن دینار.
- بۆ ڕێکخراوی ڕۆشنبیریەکان : ٤٣ ملیارو ٩١٣ ملیۆن دینار.
- بۆ ڕێکخراوە زانستیەکان: ١٣ ملیارو ٤٩٤ ملیۆن دینار.
- خەرجی ئۆتۆمبیلی تایبەتی فەرمانگەو وەزارەتەکان : ١٨ ملیارو ١٦ ملیۆن دینار.
- خەرجی ئۆتۆمبیلی بارھەڵگری حکومی: ١٢ ملیار و ٥٩٣ ملیۆن دینار.
- خەرجی ئۆتۆمبیلی کارکردن وەک شۆفڵ و ئەوانەی تر: ٣٥ ملیار و ٢٩ ملیۆن دینار.
- خەرجی ئۆتۆمبیلە مواسەفات تایبەتەکان: ٣ ملیارو ٨٢٠ ملیۆن دینار .
- چاککردنی ئۆتۆمبیلی تایبەت و بارھەڵگرو کار : ٣٢ ملیارو ٨٥١ ملیۆن دینار.
- کڕینی ئەساسی فەرمانگەو وەزارەتەکان وەک موبیلیات و پێداویستی مەعدەنی٥٤ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار .
- کڕینی ئامێری کۆپیکردن : ٤ ملیارو ٦٣٦ ملیۆن دینار.
- کڕینی ئامێرو کەلوپەل : ٩٠ ملیار دینار.
- کڕینی ئامێری پەیوەندیکردن: ١ ملیارو ٢٧١ ملیۆن دینار.
- کڕینی کۆمپیوتەرو ئامێری گەورە: ٢٥ ملیار دینار.
- ئامێری مۆسیقی : ١ ملیارو ٩٧٨ ملیۆن دینار.