نوێترین

recent

29/01/2015

وەزارەتی ناوخۆ ٢٥٠ماتۆڕسکیل بە١٠ملیۆن دۆلار دەکرێت

سەرۆکی لیژنەی دارایی وکاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم٢٥٠ماتۆڕ سکیل کڕیوە و نرخی ھەریەکێکیان بڕی ٤دەفتەری تێچووە.
د.عزت سابر، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری پەرلەمان، ڕایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ گرێبەستێکی لەگەڵ ھەمان کۆمپانیای کەتابلۆی ژمارە(ڕەقەمی سەیارە) دادەنێت ئیمزاکردووە بۆکڕینی ٢٥٠ماتۆرسکیل، ھەرماتۆرێکیش بەجلوبەرگی شۆفیرەکەوە بە٤٠ھەزار دۆلار کەدەکاتە(٤دەفتەر) کڕیووە، کە کۆیی ھەمووی دەکاتە ١٠ ملیۆن دۆلار.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوەشدا کەتێچووی ئەو ٢٥٠ ماتۆڕ سکیلە بەدینار دەکاتە ١٢ ملیار دینار و ئەمەش دەریدەخات کە"حکومەت داھاتی زۆرە، بەڵام بەمشێوەیە خەرجی دەکات بۆیە مووچەی نییە بیدات بەفەرمانبەران".
د.عزت وەک ڕەخنەیەک بۆ بەھەدەردانی ئەو پارە زۆرە، پرسیارێکی ڕاستەی وەزیری ناوخۆ کردو و وتی: وەزیری ناوخۆ تکایە خەڵک مووچەی نییە؟
Picsart-24-02-23-21-31-09-085