نوێترین

recent

29/01/2015

مەلاکرێکار، ڕەتیکردەوە هیچ کچێکی ئێزدی ڕفێندرابێت و بەبوختان ناویبرد

ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنیدا، مەلا کرێکار، ڕەتی کردەوە کە هیچ کچێکی ئێزدی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندرابێت و ڕایگەیاند" خەڵك لەخۆیەوە قسە دەکات. کێ دەڵێت کچی ئێزدی ڕفێندراوە؟".
مەلا کرێکار، لەبەردەم دادوەردا، هەمان گوتەی حیزبە ئیسلامیەکانی کرد و ڕایگەیاند" داعش، نەتیرۆرستە و نەدیموکراسیشە". ویتیشی" ئاگام لەسیاسەتیان نییە. بەڵام، خراپ نین و چەند نمونەیەکیشی هێنایەوە".
مەلا کرێکار، بۆ پشتگیریی گوتەکانی خۆی، دو نمونەی هێنایەوە و ووتی" ئەو هەمو سەربازەی ئەمریکاو وڵاتان لە وڵاتە ئیسلامیەکان ئیسلام دەچەوسێننەوە بۆ تیرۆریست نین ئەی بۆ مسوڵمانان تیرۆریستن،؟
هەروەها ووتیشی" ئەوە پەرداخێک ئاوە تۆ دەلێی قسکی تیایە یەکێکیش دەلێت شەربەتی تیایە ئیسلام و داعشیش هەمان شێوەیە خەلک بە ئارەزوی خۆی دەلێن تیرۆریستن".
سەبارەت کە کچە ڕفێندراوە ئێزدییەکانیش، ووتی" خەڵك، لەخۆیەوە قسە هەڵدەبەستێت و ئەوە تەنها بوختانە. کێ دەڵێت کچی ئێزدی ڕفێندراوە؟".
شایانی باسە، بریارە رۆژی جومعە پێش نیوەرۆ دادگا بریار بدات کە مەلا کریکار نەفی بکرێت و هەموو  تەکنەلۆجیای لێ قەدەغە بکرێت و لەو چوارچێوەیەش بۆی دیاری دەکەن زیاتر نەگەرێت وە  هەفتەی سێ جاریش  لەلای بنکەی پۆلیسی ئەو دەڤەرە،  ئیمزا بکات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085