

مه‌ریوان كه‌ریم، به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی هه‌ولێر سه‌ر به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور ڕایگەیاند: "دره‌نگانی شه‌وی رابردوو داعش له چوار قۆڵه‌وه هێرشی كرده‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی رواڵه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی باقرت له قه‌زای مه‌خموور و سوودی له بارودۆخی كه‌ش و هه‌وا وه‌رگرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زیان به پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نێت".
وتیشی: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هاوكاری هێزی پشتیوانی توانی هێرشه‌كه‌ی داعش تێكبشكێنێت و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بكوژێت".
مه‌ریوان كه‌ریم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان نه‌یانتوانی ڕۆڵی خۆیان له‌و شه‌ڕه‌دا ببینن، چونكه مه‌ودای بینین زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام قاره‌مانی پێشمه‌رگه توانی به‌بێ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش هێرشه‌كه‌ی داعش تێكبشكێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له هاوكاری فرۆكه‌جه‌نگیه‌كان كه‌م ناكاته‌وه چونكه فرۆكه‌جه‌نگیه‌كان هاوكاری سه‌ره‌كی پێشمه‌رگه بوونه له شه‌ڕه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ته‌رمی چوار چه‌كداری داعش له‌ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه به جێماوه‌ن جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كوژراو و برینداری تریان له‌گه‌ڵ خۆیان بردۆته‌وه".
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند كه "ته‌رمی ئه‌میرێكی داعش به ناوی (ئه‌بو محه‌مه‌د مسری) له مه‌یدانی شه‌ڕه‌كه به جێماوه و ئێستا له ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه، هه‌روه‌ك له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش شه‌هید و بریندار هه‌یه".