

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەیەكی هێزی پێشمەرگە، ئەمشەو چەكدارەكانی داعش هێرشیانكردوەتە سەر سەنگەرەكانی پێشەوەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی تەلوەرد لە باشوری كەركوك و بەهۆی هاوەنبارانكردنی سەنگەرەكانیانەوە عەمید شێركۆ فاتیح شوانی، فەرماندەی لیوای كەركوكی هێزی پێشمەرگە شەهیدبووە.
بڕیارە ئەمرۆ تەرمی فەرماندە عەمید (شێركۆ فاتیح شوانی) بنێردرێتەوە بۆ قەزای چەمچەماڵ، لەڕێوڕەسمێكی شایستەدا بەخاكی بسپێرن.
عەمید شێركۆ فاتیح شوانی فەرماندەی لیوای یەكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بوو لەكەركوك، یەكێكبووە لەپێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی لەساڵی (2013) تا ئێستا، ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لەپاراستنی شاری كەركوك لەدەستی تیرۆرستان.