ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری لیستی خزمه‌ت، رێبوار حه‌مه‌د ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاندوە، وه‌فدی دانوستانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان شه‌وی رابردو وه‌ڵامی ئه‌و یاداشتی داواكاریانه‌یان داینه‌وه كه له‌كۆبونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردو پێشكه‌شمانكردن.
وتیشی، "دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كگرتو تاوتوێده‌كه‌ین، بڕیاری هاوبه‌ش ده‌ده‌ین".
خزمه‌ت، لیستی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانه‌و خاوه‌نی 4 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا وه‌ڵامه‌كه ئیجابییه‌و داخوازییه‌كانی ئه‌وانی له‌به‌رچاوگرتوه، رێبوار حه‌مه‌د، رایگه‌یاند، ته‌واوی داواكارییه‌كانی ئێمه‌ی تیانیه، بۆیه تا دانه‌نیشین ناتوانم بڵێم ئیجابییه یان نا.
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی رۆژانی 20و 21ی ئه‌م مانگه وه‌فدی هاوبه‌شی گۆڕان‌و یه‌كێتی سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی- یان كرد‌و پێشنیاره‌كانیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ئاڵوگۆڕكرد.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئاوێنه‌نیوز له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌و وه‌ره‌قه هاوبه‌شه‌دا كه گۆڕان‌و یه‌كێتی خستویانه‌ته به‌رده‌م لیستی خزمه‌ت، ئه‌م پۆستانه له‌خۆده‌گرێت، (جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مین، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیدره‌ی ڕاپه‌ڕین، قایمقامی قه‌زای قه‌ره‌داغ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ماوه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی جه‌باری، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باوه‌نور، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی نه‌وجول، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كۆكز، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی).
لای خۆشیه‌وه لیستی خزمه‌ت له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی، داوای دو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی کردبو، یه‌كێكیان قبوڵكراوه‌و ئه‌وی دیكه‌یان كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی مین-ه، لیستی خزمه‌ت ره‌تیكردبویه‌وه‌و داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی دیكه‌ی كردبو.