

بێریوان خه‌یلانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رایگه‌یاند، داوای كورد له بودجه له‌باره‌ی بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت و ناردنی بودجه له‌لایه‌ن به‌غداوه، رێككه‌وتنی له‌سه‌ركرا و به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه كوردستان ته‌نیا 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌نێرێت و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووكیش هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌گه‌ر كوردستان نه‌وتی له‌و بڕه زیاتر به‌رهه‌م بهێنێ، ئه‌وا وه‌ك قه‌ره‌بووی به‌شه بودجه‌ی ساڵی رابردوو بۆی هه‌ژمار ده‌كرێ، كه‌له‌لایه‌ن به‌غداوه بودجه‌ی لێ بڕابوو.
هه‌روه‌ها گوتی، دواتر دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه له‌باره‌ی خه‌ملاندنی بڕی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه له‌ساڵی 2014 له كوردستان بڕدراوه، پاش دیاریی كردنی بڕی پاره‌كه، جگه له‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ی هه‌رێم له رێی به‌غداوه هه‌نارده‌ی ده‌كات، ئه‌وه‌ی تر پاره‌كه‌ی وه‌ك قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێ كه بودجه له هه‌رێمی كوردستان بڕدراوه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێسته رێككه‌وتنی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه و له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ماده‌كانی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2015 كرا و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش سه‌عات 6ی ئه‌م ئێواره‌یه ده‌ست پێ ده‌كات و به كۆده‌نگی نیشتمانی و ته‌وافقی كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت.