
_1.jpg)
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر رایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ بۆردومانكردنی فڕۆكه‌كانیان، هاوكاری‌و پاڵپشتی به‌رگریكارانی كورد له‌كۆبانێ ده‌كه‌ن‌و داعش به‌ناچاری چه‌ك داده‌نێت‌و شاره‌كه به‌جێده‌هێڵێت، چونكه ناتوانێت له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌ربكه‌وێت.
له‌سه‌ردانه له‌ناكاوه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی توركیا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆن ئالن رایگه‌یاند رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له‌ناچاریدا خه‌ریكه خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و شكست ده‌هێنێت، چونكه نه‌یانتوانیوه‌و ناتوانن ده‌ستبگرن به‌سه‌ر كۆبانێدا.
له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر كۆبانێ، نزیكه‌ی 1200 كه‌س كوژراوه، كه زۆربه‌یان له‌چه‌كدارانی داعشن‌و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه له‌و شاره‌دا.
ئالن له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی میلییه‌ت راشیگه‌یاندووه كه بۆردومانه‌كانمان زیاتر له600 چه‌كداری داعشی كوشتووه، بۆیه پێمانوایه له‌كشانه‌وه‌و شكستدان.
سه‌باره‌ت به‌ناكۆكییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی‌و توركیا ده‌رباه‌ری سیاسه‌ته‌كانیان له‌سوریا، ئالن وتی "پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی توركیا‌و داواكارییه‌كانی له‌به‌رچاو بگیرێت"، چونكه حكومه‌تی ئیسلامی توركیا ره‌تیكردووه‌ته‌وه ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی بكات به‌پشتیوانی كورده‌كان له‌كۆبانێ، چونكه پێیوایه ئه‌و پاڵپشتییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی سوریا ده‌شكێته‌وه.