

په‌یامنێرمان له‌كۆبانێوه رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی كورد (شه‌ڕڤانان‌و پێشمه‌رگه) سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا له‌رزگاركردنی هه‌موو شاری كۆبانێ له‌ده‌ستی داعش، ته‌نها چه‌ند شوێنێكی كه‌م نه‌بێت.
مسته‌فا عه‌بدی، كۆبانێ، ئاوێنه‌نیوز: له‌و باره‌یه‌وه په‌یمانێرمان ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌مڕۆ كۆبانێ به‌ته‌واوی رزگاركارو چه‌كدارانی داعش ته‌نها له‌چه‌ند شوێنێكی ده‌وروبه‌ری كۆیانێ ماون‌و له‌پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وامدان له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌و به‌ته‌واوی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه رۆشتوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسی مه‌یدانی سه‌ربازی كورد ئیدریس نه‌عسان رۆژی (چوارشه‌ممه) تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌نیوز وتی "هێزه كوردییه‌كان شه‌ش بینای گه‌روره‌ی ده‌وروبه‌ری شاره‌وانییان له‌نێو كۆبانێ رزگاركردووه، هاوكات ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی وه‌كو چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و فیشه‌ك‌و ئاربی چی‌و هاوه‌ن، به‌ڵام 20% شاره‌كه هه‌ر له‌ده‌ستی داعشدایه، هه‌رچه‌نده 23 چه‌كداریان كوژراوه".