
شاخەوان عەبدوڵڵا،
وەك کادیرێکی لق وناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لێدوان ئەدات،ئەمە لەکاتێك دایە ئەو لەپۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان دایە.!
شاخەوان عەبدوڵڵا کادیری پارتی لەڕاگەیەندراوێك دا خۆشحاڵی خۆی دەرئەبڕێت کەماوەی ٨٠ ڕٶژە مووچەخۆران لە چاوەڕوانی مووچەدان،ناوبراو سوپاسی سەرۆك وجێگرانی پارتی دەکات، ئەوانەی شاخەوان عەبدووڵڵا سوپاسیان دەکات لەسەر ڕەش دەستیان بەپشتێنی عەرەبی شیعەو سووننەدا ئەکرد و جاوەڕێی مەرعەمتێکی ئەوان بوون بەڵام کەس حسابی بۆهەڕەشەکانیان نەکرد ئەمەش بەهەمان شێوە عێراق هەموو خەڵك ئەو ڕاستیە ئەزانن بەسەردانی پافڵ تاڵەبانی کێشەی مووچە وگرژی نێوان بەغداو هەرێم چارەسەر کرا.هەرپافڵ تاڵەبانی،یش بوو لای سەرکردە عەرەبەکانی عێراق شیفاعەتی بۆ بارزانی کرد تا لەهەڕەشەکانی خۆش بن.
شاخەوان عەبدوڵڵا لەڕابردوودا چەند جارێك بەتوندی هەڕەشەی لەحکومەتی عێراق کرد ووتی ئەگەر مووچە نەنێرن کارێکی وا دەکەین پەشیمانیان بکەینەوە بەڵام هەڕەشەكـەی بووبە پاڕانەوەو خۆ چەماندن لەبەرامبەر شیعەو سوننەی عێراقی.
ئەم جۆرە لێدوانانە خزمەت بە قەزیەی کوردی لەحکومەتی ناوەند ناکات و کێشەکانی نێوانی یەکێتی وپارتی تۆختر دەکاتەوە،
18/07/2025