نوێترین

recent

21/11/2014

تا ئێستە سودەکانى شێلمت زانیوە؟

هەمەرەنگ |

شێلم سەوزەیەكی نیشاستەییە، بەڵام ئەو وزەیەی كە تێیدایە سێجار كەمترە لەو بڕە وزەیەی كە لە هەمان بڕی پەتاتەدایە.
شێلم گەلێك ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ نموونە، (ڤیتامین C ، ڤیتامین E، ریشاڵ، فۆلیك ئەسید، ڤیتامین B5 ، ڤیتامین B1 ، ڤیتامین B2 ، ڤیتامین B3 ، ڤیتامین B6 ، كۆپەر ، مەنگەنیز ، پۆتاسیۆم ، مەگنسیۆم).
سوودە تەندروستییەكانی خواردنی شێلم بریتین لە:
1.سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان لە ئاوسان و ئازار و سخبوون.
2.بەهێزكردنی بەرگری لەش بەرامبەر بە نەخۆشییەكان.
3.پاراستنی كۆڵۆن لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی.
4.پاراستنی خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون بەوەی كە ماددە دژەئۆكسانەكانی ناو شێلم دژی ماددە یان كۆلكە سەربەستەكان دەوەستن و نایەڵن كە كۆلیستیرۆلی خراپ LDL بە كرداری ئۆكسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا بنیشێت.
5.باشتركردنی تەندروستی سییەكان بەوەی كە هەوكردن و نیشانەكانی هەوكردن سووك دەكات بەتایبەتی هەوكردنی بۆڕی هەوا كە زیاتر لە جگەرەكێشەكاندا بەدی دەكرێت.
6.خواردنی شێلم بەهۆی رێژە بەرزەكەی ڤیتامین E رۆڵی هەیە لە پاراستنی خانەكانی مێشك لە كزبوونی فرمانەكانیان كە پەیوەستن بە بەساڵاچوون.
7.شێلم بۆ دروست كردنی شەلەم بەكاردێت كە چێشتێكی كۆنی كوردییە.
8.ڕێژەی ئاو لە لەشدا ڕێك دەخات و بەمەش ئاوی زیادەی لەش فڕێدەداتە دەرەوە.
9.میزهێنەریكی باشە، بۆیە بەرد لە گورچیلەكاندا فڕێدەداتە دەرەوە.
10.سوودێكی زۆری هەیە بۆ جگەرو چاڵاكی دەكات.
11.چارەسەری نەخۆشی زەردویی دەكات.
12.ئەگەر شێلم وەك شەربەت ئامادە بكرێت و بخورێتەوە ئەوا سوودی هەیە بۆ پێست و دەبێتە هۆی نەرم كردنی.
13.چارەسەری ماندویەتی دەكات.
14.بە وزە بەخشێكی باش دادەنرێت بۆ لەش.
15.توانای بینین زیاد دەكات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085