

لەکاتى جەنگەکاندا زۆر کارەسات روو دەدەن و زۆرجارانیش مژدەى سەرکەوتن لە کوتوپڕدا دەدرێت بە گوێى سەرباز و پێشمەرگەو جەنگاوەراندا، بەڵام خیانەتى جەنگ و بێباکى بەرامبەر خوێنى پێشمەرگە کارێکى ئەستەمەو برێنێکى سەختەلەجەستەى نەتەوەىی و خەباتى پێشمەرگەدا، ئەگەر ئەو خیانەتەش بەرپرسێک یان دەزاگایەک بیکات تاوانەکە قورس‌تر دەبێت ، محەمەدى حاجى مەحموود سکرتێرى حیزبى سۆسیالست وسەرپەرشتیارى هەندێک لە هێزەکانى پێشمەرگە لەشەڕى دژە تیرۆردا لە پیەجەکەى خۆى دا دەڵێت:
له هه‌موو شتێ خۆش بين ناكرێت له‌م خيانه‌ته خۆش بين..
ئەو سەرکردەیە باس لەوە دەکات کە کۆمەڵێک پێشمەرگە بەهەڵە شەهید بوون بێئەوەى ئاماژە بە هەڵەکە بکات و دەڵێت:
له شه‌ره‌كه‌ى وه‌حده‌ى داقوق كه به هه‌له كۆمه‌لێك پيشمه‌گه شه‌هيد بوون و ته‌رمى 20 يان كه‌وته ده‌ست داعش
ئه‌و كاته چه‌ند داعشێك گيران و دواتر دانيان نا كه‌سيك له ناو كه‌ركوك به‌رپرسيارنه ،هيزه‌كانى ئاسايش و پۆليس كه‌سه‌كه‌يان ده‌ستگير كرد ئه‌ميش دانى نا كه ئه‌ميريانه.
داعش داواى ئازاد كردنى ئه‌م ئه‌ميره‌ى ده‌كرد به به‌ديلى ته‌رمى شه‌هيدان كه ئه‌ميره‌كه‌يان ناوى كمال عدنان مرعى بوو
چه‌ند جارێك ويستمان ئه‌و بابه‌ته باس بكه‌ين و ئالوگۆر بكه‌ين به‌لام ده‌زگاكانى سوسێ و ئيداره‌ى كه‌ركوك وتيان ئه‌مه كه‌سيكى مه‌ترسى داره ناكريت بگۆريته‌وه
دواتر ئەو بەرپرسە دەنوسێت
ئيستا هه‌واليان پيدام كه تيرۆريسته‌كه به برێك پاره ئازاد كراوه ...
بۆيه ئه‌گه‌ر له هه‌موو ئه‌و خيانه‌ت و نه‌وت دزين و قرياته‌ى به‌رپرسانى ئازادكردرنى ئه‌م تيرۆريسته خۆش ئه‌مه‌يان خيانه‌تيكى گه‌وره‌يه له‌گه‌ل خانه‌واده‌ى شه‌هيدان كراوه
بۆيه پيم وايه ده‌بێ ئازاد كه‌رانى ئه‌م تيرۆريسته بدرينه داگا و ريسوا شه‌رمه‌زار بكرين