نوێترین

recent

21/11/2014

لەبارەی عادل مورادەوەیە : بارزانی داوایەک لەیەکێتی دەکات

ووڵات نێـت |

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە سنورێک بۆ عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی دابنێی تا زیاتر لێدوانی توند لەبارەی پارتیەوە نەدات.
سەرچاوەیەک تایبەت رایگەیاند، بارزانی بەفەڕمی داوای لەدەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە کە سنورێک بۆ لێدوانەکانی عادل موراد دابنرێت، تا بەو شێوە توندە هێرش دەکاتە سەر پارتی.
بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە هەموو رەخنەیەک لەپارتی دەگرێت و قسە دەکات کە ئێمەش گلەی دەکەین دەڵێن ئەنجومەنی ناوەند دەسەڵاتی پێنجەمە لەناویەکێتی واتە رای رەسمی حزبەکە نییە، بەڵام لەراگەیاندنەکات لێدوانەکانی زۆر دەنگدانەوەی دەبێت و گلەی زۆری لای پارتی دروسستکردووە.
عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانەو لەئێستاشدا سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتییە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085