نوێترین

recent

21/11/2014

بارزانی : یەكەم فرۆكەی تەقەمەنی لە لایەن ئێرانییەكانەوە نێردرا بۆ هەرێم بۆ رووبەرووبونەوەی داعش

ووڵات نێت |

لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی فرانس 24 مەسعود بارزانی رایگەیاند : داعش هێشتا لە بارودۆخێكدا نییە كە بڵێین هێزی هێڕشكردنیان لەدەست داوە. ئەم شەڕە بەردەوامە و داعشیش هێشتا دەتوانێت هێڕش بكات
لەو دیمانەدا مەسعود بارزانی وتی : تەقریبەن رۆژانە ئەو شەڕانە لە دژی داعش و تیرۆریستان بەرێوە دەچێت. داعش، ئەم گروپە تیرۆریستییە، كۆنترۆڵی موسڵی كرد و بەرەو باشوور هەنگاوی نا و دواتر هێڕشیان كردە سەر كوردستان. لە رۆژانی سەرەتایی هێڕشكردنە سەر كوردستان و راستە توانییان دەست بەسەر هەندێك ناوچە بگرن، بەڵام دواتر هێزەكانی پێشمەرگە دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی ستراتیژییەك كە لە دوو قۆناغ پێكهاتبوو، یەكەم بریتی بوو لە راگرتن و راوەستانی داعش، و دواتر دەستكردن بە هێڕش و دەركردنیان لەو ناوچانەی كە كۆنترۆَیان كردووە. بەڵێ تا ئێستا پێشمەرگە زۆر سەركەوتنیان بەدەستهێناوە و دەستكەوتیان زۆر بووە لە بەرامبەر داعش، پێشمەرگە لە فراوانبووندایە و دەچنەوە ئەو جێگایانەی داعش كۆنترۆڵی كردبوو. لەم چركەساتەش كە لەگەڵ تۆ قسە ئەكەم، شەڕ لە رۆژئاوای دیجلە هەیە.
سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا كە جەنگەكە هێشتا تەواو نەبووە. داعشیش هێشتا لە بارودۆخێكدا نییە كە بڵێین هێزی هێڕشكردنیان لەدەست داوە. ئەم شەڕە بەردەوامە و داعشیش هێشتا دەتوانێت هێڕش بكات. راستە ئەوان لاواز بوون بەڵام هێشتا ئیمكانیاتی هێڕشبردنیان لەدەست نەداوە.
مەسعود بارزانی پێوایە كە ئەمە شەڕێكی نوێیە و تەكتیكی نوێی جەنگە و شەڕێكی ئایدۆلۆجییە. ئەم تیرۆیستە بەربەریانە رەچاوی هیچ ناكەن و تەنها هێڕش دەكەن. بۆیە بەڵێ ئەم گروپە تیرۆریستییە دڕندەترین و بەربەریترین رێكخراوە، و تەنانەت شەڕەكانی كە كردوومانە ئەگەر بەراوردی بكەیت بە هێزەكانی سەددام حوسێنیش.
لەوەڵامی پرسیارێكدا بەوەی ئایا توركیای هیچ یارمەتی پێشكەشتان كرد كاتێك داعش لە كوردستان نزیكبووەوە؟
مەسعود بارزانی وتی : ئەوان فرۆكەیەكی تەقەمەنییان نارد.
هەروەها مەسعود بارزانی وتیشی یەكەم فرۆكەی تەقەمەنی لە لایەن ئێرانییەكانەوە نێردرا بۆ هەرێم.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085