نوێترین

recent

04/11/2014

داعش و بەرەی نوسرە پێشبڕكێ دەكەن

ووڵات نێت |


 بەرەی نوسرە هێزەكانی لە خاڵی سنوری باب ئەلهەوا لە نێوان توركیا و سوریا كۆدەكاتەوە وەك سنوردانانێك بۆ ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی كە كۆنتڕۆڵی سنورەكانی كردووە.

چالاكەكان لە سوریا دەڵێن :"نوسرە چەكدارەكانی لە گوندە سەرمەدای ریفی ئەدلەب نزیك دەروازی باب ئەلهەوای ژێر كۆنتڕۆڵی بەرەی ئیسلامی یەكێك لە گرووپە چەكدارە ئیسلامییەكان كۆكردووەتەوە".

شارەزایان بە دووری دەزانن كە بەرەی نوسرە بتوانێت هێرش بكاتە سەر ئەو دەروازەیە و كردنەوەی بەرەیەكی نوێی شەڕ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن، بەڵكو تەركیز دەخاتە سەر بوونی لە ریفی ئەدلەب دوای كۆنتڕۆڵكردنی مۆڵگەكانی بەرەی شۆڕشی سوریا بە سەركردایەتی جەمال مەعروف گەورە لایەنی میانەڕەوی شۆڕشی سوریا.

ئەگەری گواستنەوەی ئاڵۆزییەكانی نوسرە و بەرەی شۆڕش بۆ ناوەڕاستی وڵات لە ئارادایە، لە ریفی حەما 14 ئەندامی نوسرە لەلایەن شۆڕشگێڕانی سوریاوە دەستگیركراون.

داعش زۆرینەی سنوری سوریا – توركیای كۆنتڕۆڵ كردووە، لە كاتێكدا بەردەوامە لە تۆكمەكردن و بەهێزكردنی زیاتری پێگەكانی لە شاری حمسی دراوسێی حەما كە كۆنتڕۆڵی كێڵگەی غازی جحاری لە نزیك كێڵگەی شاعر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كردووە كە بەگرنگترین وێستگەی دابینكەری غاز بۆ شارەكانی سوریا لە نێویدا دیمەشقی پایتەخت دادەنرێ.
ئەلحەیات
Picsart-24-02-23-21-31-09-085