نوێترین

recent

04/11/2014

تورکیا كاروانی دووەمی پێشمەرگە بە توركیادا نەچۆتە كۆبانێ

ووڵات نێت |


بەرپرسێکی حکومەتی تورکیا رەتیدەکاتەوە کە کاروانی دووەمی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە تورکیادا تێپەڕبووبێت بۆ کۆبانی.
بولەند ئارنچ وتەبێژی حکوومەتی تورکیا، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دەنگۆی تێپەڕینی دووەم کاروانی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ کۆبانی رایگەیاند: بە ھیچ شێوەیەک ئەو دەنگۆیانە راست نین.
ئارنچ راشیگەیاند: لەلایەن ئەوانەوە داواکارییەکی لەو شێوەیەش نەھاتووە، و تورکیاش ئاگادار نەکراوەتەوە، ئاگاداری ئەوەش نیم کە ئەو پرسە باس کرابێت و داوایەک لە تورکیا کرابێت.
ماوەیەکە بەرپرسانی تورکیا لێدوانی جۆراوجۆر لەسەر ئەو ھێزەی پێشمەرگە بڵاودەکەنەوە کە چوون بۆ کۆبانێ، لە چەند رۆژەی رابردووشدا ھەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کە لەچێشتخانەکاندا نان دەخۆن پارەنادەن ، بێگومان ئەم جۆرە ھەواڵانەش دوورن لە راسیتەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085