ووڵات نێت | شرۆڤە
هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه و كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی هه‌نگاو ده‌نێن .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه تایبه‌ت بۆ شرۆڤه ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی و پێده‌چێت به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بگه‌نه ڕێكه‌وتنی كۆتایی" .
ئه‌و سه‌رچاوه وتیشی "گۆڕان ڕازی بووه به‌وه‌ی دوو ساڵی یه‌كه‌م بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی بۆ یه‌كێتی بێت و، له‌به‌رامبه‌ردا دوو ساڵی یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ گۆڕان بێت" .
ئاماژه‌یبه‌وه‌شكرد "له كۆبوونه‌وه لوتكه‌ییه‌كه‌ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و كاك نه‌وشیرواندا گره‌نتی ئه‌وه له یه‌كێتی وه‌رگیراوه كه دوای ته‌واوكردنی دوو ساڵی یه‌كه‌می پارێزگاری سلێمانی، دوو ساڵی دووه‌م ڕاده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات" .
سه‌باره‌ت به كاندیدی هه‌ردوولاش، سه‌رچاوه‌كه‌ی گۆڕان وتی "پێده‌چێت یه‌كێتی هه‌ر (د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون) بكاته پارێزگار، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆیه دوو ساڵی دوه‌می قبوڵكردووه بۆ ئه‌وه‌ی د. (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) بكاته پارێزگاری سلێمانی".
سه‌رچاوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكراشیده‌كات "دوو ساڵی یه‌كه‌م پارێزگاری سلێمانی بۆ یه‌كێتی و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بۆ گۆڕان ده‌بێت، دوو ساڵی دووه‌میش ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین و پارێزگاری سلێمانی بۆ گۆڕان و هه‌ڵه‌بجه‌ش بۆ یه‌كێتی ده‌بێت"
هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه و كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی هه‌نگاو ده‌نێن .سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه تایبه‌ت بۆ شرۆڤه ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی و پێده‌چێت به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بگه‌نه ڕێكه‌وتنی كۆتایی" .