ووڵات نێت |
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ئاشكرایكرد كه چه‌ند ئه‌ندامێكی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له میانی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان ناوه به‌وه‌ی كه شانه‌ی نوستووی رێكخراوه‌كه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگیری له ئاستی باڵادا له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
سه‌عد ئه‌لمه‌تڵه‌بی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا له لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان وتی: "به‌غدای پایته‌خت ئارامه و هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه كه چه‌كدارانی داعش دزه بكه‌نه ناو شاره‌كه‌وه"
سه‌عد ئه‌لمه‌تڵه‌بی وتیشی: "راسته له به‌غدا داڵده‌ده‌ری تیرۆر هه‌یه، به‌ڵام هاوكات ئه‌و داڵده‌ده‌رانه له زۆربه‌ی پارێزگاكانی باكوور و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن".
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌ڵگه و ئاماژه‌ی روونیان له‌به‌رده‌ستدایه كه زیاد له پارێزگایه‌كه‌ی عیراقی داڵده‌ده‌ری تیرۆر هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌غدا ئاشكراشیكرد كه زانیاری‌یان هه‌یه كه له پارێزگاكانی هه‌رێم داڵده‌ده‌ری تیرۆر هه‌یه وتیشی: "دوای هاتنی چه‌ند ئه‌ندامێكی داعش بۆ به‌غدا و ده‌ستگیركردنیان دانیان ناوه به‌وه‌ی له پارێزگاكانی باكووری عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوون، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه هه‌ندێك داڵده‌ده‌ر و شانه‌ی نووستووی داعش له هه‌رێم هه‌ن".
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا روونیشیكرده‌وه كه هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگیری به‌رده‌وام له ئاستی باڵادا له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ئاشكرایكرد كه چه‌ند ئه‌ندامێكی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له میانی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان ناوه به‌وه‌ی كه شانه‌ی نوستووی رێكخراوه‌كه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگیری له ئاستی باڵادا له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.سه‌عد ئه‌لمه‌تڵه‌بی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا له لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان وتی: "به‌غدای پایته‌خت ئارامه و هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه كه چه‌كدارانی داعش دزه بكه‌نه ناو شاره‌كه‌وه"