نوێترین

recent

08/11/2014

خانەقین ... بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە كەمپێك، 7 كەس بونە قوربانی

ووڵات نێت |


بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە خێوەتێكی كەمی ئاوارەكان لەگوندی بەهاری تازە لە خانەقین، چوار منداڵ و دووپیاو و ئافرەتێك سووتان و رەوانەی نەخۆشخانە كران .
سەلام عەبدوڵا، چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی و چاودێر لە رەوشی كەمپەكە لە خانەقین لەلێدوانێكیدا رایگەیاند :" ئێوارەی دوێنێ هەینی لە كاتژمێر 10 ئاگركەوتەوە لە كەمپی بەهاری تازەی ئاوارەكان لە خانەقین ، لە ئەنجامیشدا سوتانی چوار منداڵ و دوو پیاو ئافرەتێكی لێكەوتەوە .
چالاكوانەكە ئاماژەی بەوەش دا: سووتاوەكان بەهۆی خراپی باری تەندروستییانەوە ڕەوانەی و نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار كراون و لەوێشەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی .
كەمپی بەهاری تازە دەكەوێتە سەر رێگای خانەقین _ سەعدییە و ئاوارەكانی جەلەولا و سەعدییە و گوندەكانی سەربەو دوو ناحیەیە لە خۆدەگرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085