نوێترین

recent

08/11/2014

ئومێد خۆشناو هێرش دەكات : ئەوانە"ناموسفرۆش" ‌و "شەرەف فرۆشەكان"ن

ووڵات نێت |


سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هێرشێكی توند دەكاتە سەر ئەو كەسانەی كە بازرگانی لەگەڵ داعش دەكەن و بە "ناموسفرۆش و ویژدانفرۆش" ناویان دەبات .
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان  دەڵێت:" هه ر زۆڵه کوردێک به شداربێت،له بازرگانی وئاسانکاری کڕین وفرۆشتنی ئۆتۆمۆبیل ونه فت وغازوبه نزین وچه ک وته قه مه نی بۆ گروپی تیرۆرستی داعش ، ئه وکه سه ته نها خاک فرۆش وگه ل فرۆش وخۆفرۆش نیه،به ڵکوپێش هه رشتێک ناموس فرۆش وشه ره ف فرۆش وویژدان فرۆشه .
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەشڵێت: ده بێت ڕیسوا بکرێ وناسنامه خۆفرۆشی بۆ گه ل ئاشکرابکرێت .
جێی باسە لە چەند راپۆرتێكی میدیاكاندا ئەوە ئاشكرا كرا كە چەند بەرپرسێكی حزبی كوردستان بازرگانی نەوت و غازیان لەگەڵ تیرۆرستانی داعش ئەنجما داوەو بۆ ئەم مەبەستەش لەلایەن حكومەتیشەوە لیژنەی لێكۆڵینەوەی بۆ پێكهێنراوەو پەرلەمانتارانیش دەستیان بە بەدواداچوون كردووە .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085