

ووڵات نێت/
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه هاتنی 500 ملیۆن دۆلاره‌كه بۆ هه‌رێم دواخرا بۆ رۆژی دووشه‌ممه، ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ته‌كنیكییه‌وه بووه.
نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتاری كورد له‌لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق تایبه‌ت به‌خه‌ندانی وت: "هه‌رچه‌نده بڕیاروابوو ئه‌مڕۆ 583 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا كه ده‌كاته 500 ملیۆن دۆلار بگاته هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌مڕۆش پاره‌كه نه‌گه‌یشت و بۆ رۆژی دووشه‌ممه دواخرا".
نه‌جیب وتیشی: "ئه‌و لایه‌نه‌ی كه بڕیاره پاره‌كه بێنێت پێیڕاگه‌یاندم به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی و لۆجیستی و پشووه‌وه ، كه‌ئه‌مڕۆ رۆژی هه‌ینییه، نه‌توانراوه 500 ملیۆن دۆلاره‌كه بگوازرێته‌وه بۆ هه‌ولێر و، بۆرۆژی دووشه‌ممه دواخراوه".
ئه‌مڕۆش مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ داودئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به رۆژنامه‌نووسانی وت: "وه‌ك نیه‌ت پاكیه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌رێم، به‌غدا بڕیاریداوه به‌دوو قۆناغ بڕی 1ملیار دۆلار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت".