
ووڵات نێت |
دوای فرۆشتی کەناڵی KNN لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە، لەئێستادا نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی ئەو حزبە لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید خاوەنی کۆمپانیاکانی نالیا رێکەوتووە لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی کەناڵی NRT.

نەوشیروان مستەفا دوای فرۆشتنی کەناڵی رەسمی حزبەکەیەکەی بەبڕی ٥ مایۆن دۆلار ،بەنیازە لەگەڵ شاسوار عبدولواحد پەرە بە کەناڵی ئێن ئاڕتی بدەن و بیکەنە کۆمەڵگایەکی ڕاگەیاندنی گەورە، ئەوکات گۆڕان بە ناڕاستەوخۆ ئێن ئاڕتی دەکاتە ڕاگەیاندنی خۆی.
جێی باسە بۆ ئەم پرسە نەوشیروان مستەفا ڕاوێژی بە ھیچ سەرکردەیەکی گۆڕان و جڤاتی نیشتمانی نەکردووە و بۆیە ناڕەزایی لەناو جڤاتی نیشتمانی دروست بووە، وەک لەئێستاشدا دەبینرێت کەناڵی KNN بێبایەخ بووە لای بزوتنەوەی گۆڕان.
ئەم رێکەوتنەی نێوان نەوشیروان مستەفا و شاسوار عەبدولواحید لەکاتێکدایە بڕیارە کەناڵی NRT بۆماوەی سێ مانگ دابخرێت و دوای کردنەوەی چەند خولێک بۆ کارمەندانی کەناڵەکە بەشێوەیەکی پێشکەوتوتر بکرێتەوە.
ئەوەش ئاشكرابووە كە بڕیارە "پێشواز فەیزوڵا" بکرێتە بەڕێوبەری کۆمەڵگای راگەیاندنی نالیاو "محەمەد رەئوف" کادری دیاری بزوتنەوەی گۆڕان بکرێتە راوێژکاری، هەروەها لەلایەن خودی نەوشیروان مستەفاو چەند کەسێکی نزیک لێوەوە بەشێوەیەکی گشتی سیاسەتی کەناڵەکە دیاری دەکرێت.