ووڵات نێت |
بەمەبەستی ڕێگریکردن لەئەنجامنەدانی کۆمەڵکوژی لەکۆبانێ و پارێزگاریکردن لەخۆرئاوای کوردستان (١٣٠) سەنتەری جیھانی لەژێر ناوی (نابۆداعش بەڵێ بۆکۆبانێ و مرۆڤایەتی) رەزامەندیان نیشانداوە کە رۆِژی ١ی نۆڤەمبەر بکرێتە ڕۆژی جیھانی کۆبانێ.
نەورۆزی مانگر سەرۆکی گرووپی بانگی کوردایەتی لەلێدوانێکدا رایگەیاند، بڕیار دراوە ڕۆژی ١ی نۆڤەمبەر کەدەکاتە شەممەی داھاتوو بکرێتە ڕۆژی جیھانی کۆبانێ و سەرجەم ئەو وڵاتانەی واژۆیان لەسەر ئەو رۆژە کردووە بڕیاریانداوە وەک پشتگیریەک بۆ کۆبانێ خەباتێکی بەرفراوان بەڕێوە بەرن.
وتیشی:" ڕۆژی جیھانی کۆبانێ وەک سەرجەم ڕۆژە مێژویەکانی دیکە گرنگی تایبەتی خۆی ھەیە، پێویستە سەرجەم وڵاتان و ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی بڕژێنە سەرشەقام و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخودانی کوردانی ڕۆژئاوا دوپات بکەنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەوچوارچێوەیەشدا (١٣٠) ناوداری جیھان، بەدەستپێشخەری کۆمسیۆنی مەدەنی تورکیا و یەکیتی ئەوروپاو ئادەم ئوزون ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگری نەتەوەیی کوردستان واژۆیان کۆکردۆتەوە بۆئەوەی رۆژی (١-١٠) بکرێتە رۆژی جیھانی کۆبانێ.