
1345 / لەدایك بوونی (فێرناندۆی یەكەم) پاشای (پورتوگال).
1448 / كۆچی دوایی (یۆحەنای هەشتەم) ئیمپراتۆری (بێزەنتی) یەكان.
1517 / (مارتن لۆتەر) گەورە قەشەی (ئەمریكا) داواكارییەكی لە (95) خاڵدا بەدەرگای كەنیسەی (قەڵای فیتەنبەرگ) هەڵواسی بۆ چاكسازی كردن.
1632 / لەدایك بوونی (یۆهانس ڤێرمێر) نیگاركێشی (هۆڵەندی).
1692 / لەدایك بوونی (كۆمپت دە كایلۆ) شوێنەوارناسی (فەرەنسی).
1723 / كۆچی دوایی (كۆزیمۆی سێیەم) حاكمی (تۆسكانا).
1732 / كۆچی دوایی (ڤیتۆریۆ ئامیدیۆی دووەم) پاشای (سقلیە).
1795 / لەدایك بوونی (جۆن كیتس) شاعیری (ئینگلیز) ی.
1795 / هەڵبژاردنی یەكەم ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن لەدوای شۆڕشی (فەرەنسا) لەشاری (پاریس).
1802 / (بەنوا فۆرنیرۆن) ئەندازیاری (فەرەنسی) تۆربینی ئاوی داهێنا.
1803 / جەنگی كەنارەكانی بەربەری یەكەم، لەكەنارەكانی ووڵاتی (لیبیا) لەسەردەمی حوكمڕانی (یوسف پاشا قەرەمانلی)، لەو جەنگەدا ژمارەیەك دەریاوانی (ئەمریكا) بەدیل گیران.
1815 / لەدایك بوونی (كارل ویستراس) بیركاریزانی (ئەڵمانی)، ئەو بەباوكی لێكدانەوەی هاوكێشەكانی لەسەردەمی نوێدا ناوبانگی دەركردو تاكو ناوبانگی بووبە گەورەترین مامۆستای بیركاری لەسەرتاسەری (ئەڵمانیا) و لەساڵی (1856) بڕوانامەی دكتۆرای فەخری پێبەخشرا.
1825 / لەدایك بوونی (شارل مارسیال لافیگری) كاردینالی (فەرەنسی).
1834 / كۆچی دوایی (ئالۆتێر ئێرینی دۆ پۆن) خاوەن كاری (فەرەنسی)، ئەو لەدوای شۆڕشی (فەرەنسا) و لەساڵی (1800) كۆچی كردووە بۆ (ئەمریكا)و پێشتر لەساڵی (1788) ەوە لەگەڵ (ئەنتوان لاڤوازیە) ی كیمیازان كاری كردووە، دوای ئەوەی سەردانی (ئەمریكا) دەكات لەوێدا كارگەیەكی بەرهەمهێنانی بارود دادەمەزرێنێت و دواتر كارگەیەكی پەمۆو دواتریش دەبێتە بەڕێوەبەری بانكێك.
1835 / لەدایك بوونی (ئادۆلف فۆن بایەر) كیمیازانی (ئەڵمانی) و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لەساڵی (1905).
1858 / شاژنە (ڤیكتۆریا) ی (بەریتانیا) هەوڵیدا حوكمڕانی (هیندستان) لەدەستی كۆمپانیای (هیندی رۆژهەڵاتی بەریتانی) بگوازێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ووڵاتەكەی و بەشێوەیەكی فەرمی (هیندستان) بكاتە ژێر دەستەیەكی خۆی.
1864 / وویلایەتی (نیفادا) بووە وویلایەتی ژمارەی (36) ی (ئەمریكا).
1873 / لەدایك بوونی (دێڤید راندال مەكایڤەر) شوێنەوارناسی (ئەمریكی).
1888 / (جۆن پۆید دەنلوب) ی داهێنەری (ئوسكوتلەندی) توانی پایسكلی دابهێنێت.
1917 / شاری (بیئر سەبع) لە (فەڵەستین) كەوتە ژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانان لەمیانەی جەنگی جیهانی یەكەمدا.
1918 / مۆركردنی ڕێككەوتنامەی ئاشتی لەنێوان هەریەكە لە (توركیا و هاوپەیمانان) لەمیانەی كۆتایی جەنگی جیهانی یەكەمدا.
1918 / یەكێتی نێوان (نەمسا و مەجەر) كۆتایی پێهات.
1918 / (كۆمەڵەی تەعالی كوردستان) دەستی بەچاڵاكییەكانی كردەوە.
1919 / (شەریف پاشا) سەردانی ووڵاتی (سویسرا) ی كرد بەمەبەستی بەشداری كردن لەكۆنگرەی (ئەوروپا) لەبارەی كێشەی مافی (كورد) و لەلایەن (سەباحەددین) كەیەكێك بوو لە توركەكان و لایەنگری دۆزی (كورد) بوو پێشوازی لێكرا.
1920 / لەدایك بوونی (فریتز ڤاڵتەر) یاریزانی تۆپی پێی (ئەڵمانی).
1922 / لەدایك بوونی (نۆرۆدۆم سیهانۆك) پاشای (كەمبۆدیا).
1925 / لەدایك بوونی (جۆن بۆبل) كیمیازانی (ئینگلیز) ی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لەساڵی (1998).
1925 / ئەنجوومەنی (ئێران) ی بڕیاری دەركردنی (ئەحمەد شا قاجاری) دوای حاكمی بنەماڵەی (قاجاری) یەكانیدا لەحوكمڕانی ووڵاتەكەی.
1925 / (رەزا عەلی) بووە پاشای (ئێران).
1927 / لەدایك بوونی (ناریند سینگ كاپانی) فیزیازانی (ئەمریكی)، بەڕەچەڵەك (هیندی).
1940 / هێزەكانی (ئەڵمانیا) سەركەوتنیان بەسەر (بەریتانیا) لەجەنگی جیهانی دووەم ڕاگەیاند.
1943 / (وەفیق حەبیب) بووە پارێزگاری (سلێمانی).
1946 / لەدایك بوونی (نۆرمان لۆفیت) ئەكتەری سینەمایی (ئینگلیزی).
1947 / لەدایك بوونی (هێرمان فان رۆمبۆی) سەرۆك وەزیرانی (بەلجیكا).
1950 / لەدایك بوونی (زەها حەدید) ئەندازیاری بیناسازی (بەریتانیا) بەڕەچەڵەك (عێراقی).
1956 / هەریەكە لە (فەرەنسا و بەریتانیا) دەستیان بە بۆردومان كردنی (میسر) كرد بەمەبەستی كردنەوەی كەناڵی (سوێس).
1959 / لەدایك بوونی (ئەحمەد سەید نەجار) ئابووریزانی (میسر) ی.
1961 / تەرمی (جۆزیف ستالین) ی سەركردەی (رووس) ەكان لەگۆڕەكەی دەرهێندراو برایە گۆڕێكی ترەوە.
1962 / كۆچی دوایی (لویس ماسینیۆن) ڕۆژهەڵاتناسی (فەرەنسی).
1962 / یەكەم دەستووری رەسمی لەووڵاتی (یەمەن) راگەیەندراو (عەبدولڵا سەلال) كرایە سەرۆكی ئەو ووڵاتە.
1963 / لەدایك بوونی (دۆنگا) یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێی (بەرازیل) ی.
1973 / كۆچی دوایی (مالیكی كوڕی نەبی) بیرمەندو نووسەری ئیسلامی (جەزائیر) ی.
1984 / كوشتنی (ئەندێرا غاندی) سەرۆك وەزیرانی (هیندستان).
1985 / كۆچی دوایی مامۆستا (قەناتی كوردۆ) پرۆفیسۆری (كورد) لە (یەكێتی سۆڤیەت).
1986 / كۆچی دوایی (رۆبەرت مۆلیكن) فیزیازان و كیمیازانی (ئەمریكی) و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لەساڵی (1966).
1991 / دامەزراندنی (كۆمەڵەی زانستخوازانی كوردستان).
1992 / كردنەوەی زانكۆی (دهۆك).
1992 / (ڤاتیكان) لەو هەڵوێستە پاشەگەز بوویەوە، كاتێك لەبارەی خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆر (گالیلۆ گالیلی) پێ سزادا.
لەساڵی (1633) كەنیسەی كاسۆلیكی بڕیاریدا سزای (گالیلۆ گالیلی) فەلەكەناسیدا، چونكە ناوبراو رایگەیاندبوو، زەوی بەدەوری خۆردا دەسووڕێتەوە، ئەو كات (گالیلۆ) تەمەنی (69) ساڵ بووەو بەهۆی ئەو بیردۆزەیەوە هەشت ساڵ بەندكراوە.
1992 / بۆ یەكەم جار (رەفیق حەریری) بووە سەرۆكی وەزیرانی (لوبنان).
1993 / پەرلەمانی (كوردستان) یاسای كۆمەڵەكانی دەركرد.
1993 / كۆچی دوایی (ڤیدیریكۆ فلینی) دەرهێنەری سینەمایی (ئیتاڵی).
1995 / تەقینەوەیەك لەناو بارەگای (INC) لەهاوینەواری (سەڵاحەددین) ڕوویداو ژمارەیەك هاوڵاتی بوونە قوربانی.
1996 / پاشكۆی ئەدەب و هونەری ڕۆژنامەی (برایەتی) ژمارە سفری كەوتە بڵاوكرایەوە.
1996 / (پارتی و یەكێتی) لەشاری (ئەنقەرە) بۆ ئاشتی نێوانیان كۆبوونەوە.
1999 / فرۆكەیەكی (میسر) ی بە (197) سەرنشینەوە لەنزیك شاری (نیویۆرك) كەوتە خوارەوەو سەرجەم سەرنشینەكانی ناوی گیانیان لەدەستدا.
2003 / لەدوای حوكم كردنی بۆ ماوەی (22) ساڵ ، (مەهاتیر موحەمەد) لەكورسی دەسەڵاتی (مالیزیا) هاتە خوارەوە.
2004 / كۆچی دوایی (حەیدەر عەلیێف) سەرۆكی (ئازەربایجان).
2005 / كۆچی دوایی (جۆسیف رۆتبلات) فیزیازانی (بەریتانی).
2009 / كۆچی دوایی (موستەفا مەحمود) بیرمەندو پزیشك و نووسەرو ئەدیبی (میسر) ی.
2009 / كۆچی دوایی (ئەمین هوەیدی) سەركردەی سەربازی و سیاسەتمەداری (میسر) ی.
2010 / گروپە چەكدارێك پەلاماری كەنیسەی (سەیدە نەجات) یان لەشاری (بەغدا) داو لەئەنجامدا (58) كەسیان كوشت.
2011 / (فەڵەستین) بووە ئەندامی هەمیشەیی لەڕێكخراوی (یونیسكۆ).
2011 / (عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە) ی سەرۆكی (جەزائیر) میترۆی ووڵاتەكەی كردەوە.