نوێترین

recent

31/10/2014

کەسێکى نزیک لە نەوشیروان مستەفا: یەکێتى دەیەوێت فێڵمان لێ بکات

ووڵات نێت | باسنیوز

کەسێکى نزیک لەنەوشیروان مستەفا باس لەتاکتیکێکى یەکێتى دەکات بەرانبەر بە بزوتنەوەى گۆڕان، ئەوەش دەخاتەڕوو دەبێت بزوتنەوەى گۆڕان لەو تاکتیکە ئاگاداربکرێتەوە.

کەسێکى نزیک لە بزوتنەوەى گۆڕان و نەوشیروان مستەفا زانیاریەکى بە(باسنیوز)داوە لەبارەى نزیک بوونەوەى گۆڕان و یەکێتى کە یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە، بڕیارە کۆبوونەوەى دیکە ئەنجام بدەن، لەم بارەوە ئەو کەسە دەڵێت:’یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لەڕێگاى تاکتیکى هەڵبژاردنەوە بەتایبەتى ڕاکێشانى هەستى گۆڕانەکان توانى باڵانسى دەنگى زیاد بکات، ئێستا لەیەکەم کۆبوونەوەى نێوان هێرۆ خان و نەوشیروان مستەفا باسى ئەوەکراوە جیاوازى دەنگى نێوان گۆڕان و یەکێتى کەمترە لە 100 هەزار دەنگ بۆیە دەکرێت برایەتى و پەیوەندى سیاسیمان باشتر بکەین، چونکە ئەو ململانێیەى لەسەرەتاى گۆڕانەوە دروست بووە، ئێستا هەردوولا گەیشتونەتە ئەو باوەڕەى کە دژایەتى یەکترى نەکەن’.

ئەو کەسە دەڵێت ’یەکێتى فێلێکى گەورە لەبزوتنەوەى گۆڕان دەکات دەیەوێت ڕێکەوتنێکى لەگەڵ واژۆبکات لەبەر دووخاڵى گرنگ یەکەم: شەڕى ڕاگەیاندنى لەدژى یەکترى ڕابگرن بە جۆرێک لەم ڕێکەوتنە گۆڕان زەرەر دەکات، چونکە گەندەڵى یەکێتى لەڕووى ئیدارەوە زۆرە و ناکرێت گۆڕان چاوپۆشى لەوە بکات، خاڵى دووەم: یەکێتى پێشنیارى کردووە کە مەسەلەى گۆڕینەوەى سەنگەر بەسەنگەر لەنێوانیان رابیگرێت بەو خاڵەش ڕێگە لەسەرکردایەتى و ئەندامانى یەکێتى دەگیرێت بێنە ناو گۆڕانەوە چەند زانیارى هەبووە پێش دروست بوونى حکوومەتى هەرێم چەند سەرکردەیەکى یەکێتى بەنیاز بوون بێنە ناو گۆڕانەوە’.
ئەوەش دەخاتەڕوو ئەم مەرجانە زۆر قورسن و دەبێت بزوتنەوەى گۆڕان پابەند نەبێت پێوەیانەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085