
ووڵات نێت |


سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به توندی وڵامی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه .
له‌لێدوانێكیدا سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه "تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نینه 450 هه‌زار به‌رمیل و ئیتر پێویستمان به به‌غدا نابێت" .
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به شرۆڤه‌ی سه‌ر به كۆمه‌ڵی وتوه "ئه‌م حكومه‌ته هه‌موو ڕۆژێك به حه‌ق و ناحه‌ق ده‌كوڕزێته‌وه و ده‌ڵێت بودجه و موچه‌مان نیه".
ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده له خۆتان دڵنیان و پێویستتان به به‌غدا نیه، حه‌یای ئێمه‌ش مه‌به‌ن و با بگه‌ڕێینه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌جێبێڵین بۆ یه‌كجاریی" .
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت "هه‌ركات حكومه‌ته‌كه‌ت توانی موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی خۆی به بێ دواكه‌وتن بدات ئه‌و قسانه‌ش بكه‌یت لێت دێت".
ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه "هه‌ركات حكومه‌تی هه‌رێم توانی پرۆژه‌كانی بخاته‌وه كار، ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر به ئاشكراش ئه‌و قسانه بكات قه‌ینا، به‌ڵام هه‌شت مانگه خه‌ڵكی كوردستانی خستوه‌ته قه‌یرانێكی سه‌خت به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆشی بتوانێت چاره‌سه‌ری بكات و، ڕۆژ نیه له به‌غدا نه‌پاڕێنه‌وه تا هیچ نه‌بێت پاره‌ی یه‌ك مانگی بۆ بنێرێت".
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ڕاشیگه‌یاند "پێویست به‌م لێدوانانه ناكات و، ئه‌وه‌نده‌ش خه‌لك ده‌ستخه‌رۆمه‌كه‌ن"
ده‌شڵێت "باسه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بڕیار بدات وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كانیش له‌به‌غداد بكیشیته‌وه و چیتر خوی نه‌به‌ستێت به‌ناوه‌نده‌وه و، واز له كڕوزانه‌وه‌ش بهێنن و، خۆتان موچه‌و بوجه بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ن".