نوێترین

recent

31/10/2014

رانیە و سۆران و ئاكرێ دەكرێنە پاریزگا

ووڵات نێت |


پەرلەمانی کوردستان بەدواداچون بۆ بڕیاری بە پارێزگابوونی قەزاکانی رانیەو سۆران و ئاکرێ دەکات، پەرلەمانتارێکیش داوادەکات بۆئەو مەبەستە بانگھێشتکردنی ھەردوو وەزیری ناوخۆو پلاندانان بکرێت.
پەرلەمانی کوردستان لەساڵی ١٩٩٩، بڕیاری ژمارە ١١ی لە مانگی ئەیلول دەرکرد تایبەت بە پارێزگابوونی قەزاکانی ھەڵەبجەو سۆران و رانیەو ئاکرێ، لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا بڕیاری بە پارێزگابوونی قەزای ھەڵەبجە دەرچوو، بەڵام تائێستا ھیچ قسەیەک لەبارەی بەپارێزگابوونی سێ قەزاکەی دیکە نەکراوە.
 
گۆران ئازاد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان،  ڕایگەیاند: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ١١ی ساڵی ١٩٩٩ لەبارەی بەپارێزگابوونی ھەرسێ قەزای سۆران و ئاکرێ و ڕانیە، ٤٠ پەرلەمانتار یاداشتێکمان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان و تیایدا داوامان کردووە کە دانیشتنێکی تایبەت ئەنجام بدات و ھەریەکە لە وەزیری ناوخۆ و پلاندانان ئامادەی دانیشتنەکەبن کە وەزیری تایبەتمەندن بەو پرسە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند: دانیشتنەکە بۆ ئەوەیە بزانین بۆچی تائێستا حکومەتی ھەرێم ئەو بڕیارەی پەرلەمانی جێبەجێنەکردووە، ھەروەھا بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی ئایا حکومەت بەرنامەی چییە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە. بە پێویستیشی زانی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
گۆران ئازاد وتیشی: ئەو بڕیارەی پەرلەمان تاوەکو ئێستا دەتوانرێت کاری پێبکرێت و پێویست بەوە ناکات جارێکیتر دەنگی لەسەر بدرێتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085