ووڵات نێت |
لەکاتی خۆئامادەکردن و پیلاندانان بۆ ھێرشکردنەسەر ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگەدان لەسنوری دەشتی نەینەوا، فڕۆکەکانی ئەمریکا سەرجەمیان پوچەڵدەکاتەوە، لەقەزای تەلەعفەریش خەڵک و داعش ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
ھاوکار جاف ئەندامی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ SNN وتی:"لەکۆبوونەوەیەکی داعش لەناوچەی (بوابە شام) کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی (موسڵ ـ تەلەعفەر)و لەناو بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆی ئەو ناوچەیەدا سازیکردبوو، سەرقاڵی دانانی پیلانی ھێرشکردنەسەر ئەو ناوچانە بوونە کە لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگەدان، بەڵام فڕۆکەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانان، ئەو بینایەی کردۆتە ئامانج و سەرجەم داعشەکانی کوشتووە".
ئاشکراشیکرد، ئەگەرچی تائێستا نازانرێت ناوی سەرکردەکانی ئەو کۆبوونەوەیەی داعش چییە، بەڵام دەزانرێت کە ژمارەی ئەمیرەکان ٤ دانە بووە، ئەوەش زانراوە کە ئەوانەی پاسەوانی کۆبوونەوەکەیان کردووە ژمارەیان ١٠ چەتەی داعش بووەو سەرجەمیان کوژراون.
ئەوەشی وت:"داعش کۆبوونەوەیەکی بەخەڵکە سونەکەی قەزای تەلەعفەر کردووەو پێی وتوون، کە بەجێیان دەھێڵێت و لەسەنتەری قەزاکە پاشەکشە دەکات، بەڵام خەڵکی قەزاکە نیگەران بوون و وتوویانە لەھەر کشانەوەیەکی داعش لەتەلەعفەر، ژیانیان دەکەوێتە مەترسیەوە".
باسی لەوەشکرد، لەکاتی قسەکردن و پاشەکشەی بەشێک لەچەکدارەکانی داعش لەناو تەلەعفەر، شەڕو پێکدادان ڕوویداوە لەنێوان چەکدارەکان خۆیاندا، بەڵام تائێستا وردەکاری زەرو زیانەکان نەزانراوە.