ووڵات نێت |
یەکێک لەو پزیشکانەی لەگەڵ ھێزەکەی پێشمەرگەدایە لەتورکیاو لەچاوەڕوانیدان بۆ ئەوەی بچنە کۆبانێ ئاماژە بەوەدەکات، کە تورکیا سوکایەتییان پێدەکات و نانی ئاوارەکانیان پێدەدات و بێڕێزییەکی زۆریشیان پێدەکات.
دکتۆر عزەدین تەمۆ کە پزیشکێکی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەیەو لەگەڵ ئەو پێشمەرگانەدایە کە دوێنێ شەو لەڕێگەی فڕۆکەوە چوونە ڕووحاو لەوێشەوە بردرانە پرسووسی نزیک کۆبانێ باس لەوەدەکات، ھیوادارە ھاواری ئەوان بگاتە سەرکردایەتی کورد، لەبارەی سوکایەتیەکانی تورکیا بەھێزی پێشمەرگە.
وتووشیەتی:"ڕۆژێک و دووشەوە، ھەستدەکەین سوکایەتیەکی ئێجگار زۆرمان پێدەکرێت وەکو پێشمەرگە لەلایەن تورکیاوە".
ئەو پزیشکە ئاشکرایدەکات، لەناو ھەولێر تورکەکان سەرپەرشتیان کردوون و پێیانڕاگەیاندوون، کە نابێت بەچەک و جلوبەرگی پێشمەرگەوە بچنە تورکیا، ئەوانیش بەجلوبەرگی مەدەنی و بەبێ چەک چوونەتە تورکیا.
ئاشکراشیکردووە، کاتێکیش گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی تورکیا لەسلۆپی، بەپاس بردوویانن بۆ پرسووس لەسنوری کۆبانێ و لەوێش خراونەتە کۆگایەکەوە، کە ھیچ خزمەتگوزاریەکی تێدا نییە، یەک پارچە سابوونیشی تێدا نییە دەستی پێ بشۆن.
لەلێدوانێکدا بۆ ڕووداو وتووشیەتی:"لەو شوێنەی تورکیا ئێمەی تێکردووە، تەنانەت تەوالێتیشی تێدا نییەو خواردنی پەنابەرانیشمان دەدەنێ، ئێمە ئێستا ھەستدەکەین سجنین لێرە، سەربازێکی زۆر دەوریانداوین، پەیوەندیمان بەدەرەوە نییەو نەماوە، بەبیانووی ئەوەی دەبێ چاوەڕێی چەکەکانمان بین، دەرکەوتنی ئێمەو چوونمان بۆ کۆبانێ دوادەخەن، ھاتنی چەکەکانیشمان تائێستا نادیارە".