
ووڵات نێت |
رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هێنده تراژیدین مرۆڤ نازانێت ئاوڕ له‌كامیان بداته‌وه، هه‌ر چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا سێ برا به‌یه‌كه‌وه له زوممار شه‌هیدبوون، له‌رۆژئاوای كوردستانیش خێزانێك كه‌بریتی بوون له‌باوك و چوار كوڕ ودایك و چه‌ند كچێك، ئێستا ئه‌و خێزانه ته‌واوی كوڕ‌و باوكیان شه‌هیدبوون و ته‌نها خوشك و دایكێكی پیر ماونه‌ته‌وه.

هۆزان به‌كر كه‌سێكی نزیك له‌خێزانی ریجبار كه خێزانێكن خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان و له‌شاری كۆبانێ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، زانیاری لەو بارەیەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت: خێزانی ریجبار خێزانێكی شۆڕشگێڕن و له‌هه‌ر كوێیه‌ك میللـه‌ته‌كه‌یان پێویستی پێیان بێت ئه‌وه چه‌ك هه‌ڵده‌گرن و ده‌جه‌نگن، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و خێزانه هیچ كوڕێكیان نه‌ماوه بۆ جه‌نگ بچێت، ته‌نها دوو خوشك و دایكێكی پیری جه‌رگ سوتاو نه‌بێت .
وتیشی: ریجبار كه كه‌سی پێنجه‌می خێزانه‌كه‌یه‌تی ئه‌مڕۆ 29-10-2014 له‌شاری كۆبانێ له‌ئه‌نجامی به‌رگریه‌كی قاره‌مانانه گوللـه‌یه‌ك به‌ر سنگی كه‌وتووه‌و شه‌هیدبووه، كه دوا ئه‌ندامی نێرینه‌ی خێزانه‌كه‌یه‌تی .
راشیگه‌یاند: پێشووتریش سێ براو برازایه‌كی ریجبار شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ها برایه‌كی به‌ناوی محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا كه ناوی رۆجێره له‌كۆبانێ و له‌ساڵی 2013 دا له‌یه‌ك كاتدا شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش برایه‌كی ریجبار به‌ناوی عبدوڵڵا له‌چیاكانی كوردستان له‌ریزه‌كانی گه‌ریلادا شه‌هیدبووه ..
باوكی ریجبار كه ناوی شێخ عه‌لی-ه ئه‌ویش له‌ریزه‌كانی په‌كه‌كه بووه‌و له‌چیاكانی كوردستان شه‌هیدبووه.
باوكی ریجبار كه ناوی شێخ عه‌لی-ه ئه‌ویش له‌ریزه‌كانی په‌كه‌كه بووه‌و له‌چیاكانی كوردستان شه‌هیدبووه.
دواتر هۆزان باكر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌مه كۆتایی رووداوی تراژیدیای كورد‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد نابێت، به‌ڵكو ئه‌م تراژیدیایانه به‌رده‌وامده‌بێت تا كورد ده‌گاته مه‌نزڵگه‌ی ئازادی سه‌رتاسه‌ری .
P