
ووڵات نێت | خەندان سپۆرت
گۆران ـی گۆڵپارێزی پێشووی يانه‌ی هه‌ڵه‌بجه که‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه په‌يوه‌ندی به ڕيزه چاکداره‌کانی ناو داعشه‌وه کردووه هه‌واڵی کوژرانی بڵاوبۆوه.
وێنه‌ی گۆران:


گۆرانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه په‌يوه‌ندی کردووه به ناو ڕيزی چه‌کدارانی داعشه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری يانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و تۆپی پێ ده‌بێت، به‌ڵام ئێواره‌ی چوارشه‌ممه 29ی ئۆکتۆبه‌ری 2014 به‌هۆی بوردومانی فڕۆکه جه‌نگييه‌کانی هاوپه‌يمانانه‌وه ده‌کوژرێت.
جێی بيرهێنانه‌وه‌يه گۆران مانگێک به‌رله‌وه‌ی بڕواته ناو چه‌کدارانی داعشه‌وه پێشمه‌رگه بووه‌و هه‌روه‌ها گۆڵپارێزی يانه‌ی هه‌ڵه‌بجه بووه که يانه‌يه‌کی پله يه‌کی کوردستانه، هه‌روه‌ها ئه‌م دووه‌م وه‌رزشوانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌يه چونکه دوو ساڵ به‌رله‌ئێستا ياريزان که‌يوان هه‌ورامی دوای چوونی بۆ ناو گروپی (الجبهة النصرة) ده‌کوژرێت.
وێنه‌ی گۆران: