ووڵات نێت |
ئاژانسێكی هه‌واڵی ئێرانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت "كۆبانێ بوه‌ته قوربانیی پیلانی دۆست و دوژمن و دراوسێكانی و، هه‌ندێك له‌وانه‌ش سود مه‌ندبوون له‌و بارودۆخه‌ی كۆبانێی تێدایه و، ده‌یانه‌وێت هه‌ژمونی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا به‌سپێنن" .
ئاژانسی هه‌واڵی فارس له ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێت "حكومه‌تی توركیا له كۆنه‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه دوژمنایه‌تی خۆی بۆ كورده‌كان بشارێته‌وه و، ئێستاش خۆی له‌و قه‌سابخانانه بێ ئاگاده‌كات كه به‌رامبه‌ر كورده‌كان ده‌كرێت" .
ئاژانسه ئێرانیه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه "خۆگێلكردنی توركیا له ئاست كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كان گه‌یشتۆته ئاستێك وا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵی بێت یان هاوسۆزبێت له‌گه‌ڵ داعش" .
ئاماژه‌یبه‌وه‌شكردووه "به‌شێك له‌و داعشانه‌ی له كۆبانێ كوژراون، پاسپۆرته‌كانیان مۆری توركیای پێوه‌یه و، له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا تێوه‌گلانی توركیا له‌گه‌ڵ داعش ئاشكراده‌بێت" .
ئه‌و ئاژانسه فارسیه پێشیوایه كه بڕیاری مه‌سعود بارزانی به ناردنی هێزی پێشمه‌رگه و پێداویستی سه‌ربازیی بۆ كۆبانێ، هه‌نگاوێكی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ توركیا .
هه‌روه‌ك لێدوانی به‌رپرسێكی یه‌په‌گه‌شی داناوه كه باسله‌وه‌ده‌كات "مه‌سعود بارزانی ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی هاوكاریی بۆ كۆبانێ داخستووه و، به هه‌مو شێوه‌یه‌ك ڕێگری له گه‌یشتنی چه‌ك و هاوكاری ده‌كات بۆ كۆبانێ" .
ده‌شڵێت "له‌گه‌ڵ زیادبوونی په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ، مه‌سعود بارزانی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد ده‌ستوه‌ردان له كۆبانێ بكه‌ن و، ڕێگه له‌به‌رده‌وامیی تاوانه‌كانی داعش بگرن، كه ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گاڵته‌جاڕانه‌یه" .
ئاژانسی هه‌واڵی فارس ڕاشیگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر بارزانی بیویستایه پاڵپشتی كوردانی سوریا بكات، ئه‌وا ده‌مێك بوو ئه‌و كاره‌ی ده‌كرد، نه‌ك سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابخات و، هانی ناكۆكی و دابه‌شبوون بدات له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كانی سوریا به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا" .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه چه‌ند پرسیارێكیشی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ده‌پرسێت "ئایا ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ هاتوون بۆ شه‌ڕ دژ به كۆبانێ، هه‌مان دۆسته‌كانی دوێنێی بارزانی نین؟ ئایا داعش له‌گه‌ڵ پارتی دیموركراتی كوردستان هه‌ماهه‌نگی نه‌كرد له په‌لاماردانی شاری موسڵ و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق كه ئه‌و كاته ئێوه یه‌ك فیشه‌كیشتان نه‌ته‌قاند؟ ئایا بارزانی به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا و، به هاوكاری سعودیه و ئه‌مریكا چاوی له ئاست تاوانه‌كانی داعشدا نه‌نوقاد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نێت و له عێراق جیاببێته‌وه؟"
ئاژانسه ئێرانیه‌كه گوایه له زاری هاوڵاتیه‌كی كۆبانێوه ئه‌م قسانه‌ی نوسیوه و له زاری ئه‌ویشه‌وه ده‌ڵێت "ڕێگه ناده‌ین كه ئامانج و خه‌ونه‌كانی مه‌سعود بارزانی و دۆسته‌كانی له ناوچه‌كه‌دا بێته‌دی" .
ئه‌و ئاژانسه ئێرانیه هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر بارزانی ده‌ڵێت "مه‌سعود بارزانی ناپاكی له كوردستانی سوریا كردووه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی خۆی و، خه‌ڵكی كۆبانێی كردوه‌ته قوربانی مه‌رامه‌كانی خۆی" .