
ووڵات نێت |
سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ده‌كات زیاتر له 20 كه‌س له‌و هێزه‌ی سوپای ئازاد كه چووبوونه ناو كوبانێ، دوای یه‌ك شه‌و مانه‌وه له‌و شاره هه‌ڵاتوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاری كوبانێ رایگه‌یاند: زیاتر له 20 كه‌س له‌و هێزه 50 كه‌سیه‌ی سوپای سوریای ئازاد كه له رێی خاكی توركیاوه چووبوونه ناو شاری كوبانێ، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وێك له‌و شاره مابوونه‌وه و دۆخی شه‌ڕیان بینیوه، رایانكردوه و گه‌ڕاونه‌وه بۆ توركیا.
پێشتر سوپای سوریای ئازاد رایگه‌یاندبوو، بۆ پاڵپشتی كردنی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و شه‌ڕ له دژی چه‌كدارانی داعش هێزێكی 50 كه‌سی ره‌وانه‌ی كوبانێ كردووه و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات هێزی زیاتر ره‌وانه ده‌كات.
ره‌وانه كردنی ئه‌و هێزه‌ی سوپای سوریای ئازاد له سه‌ر پێشنیاری توركیا بووه، بۆ ئه‌وه‌ی شان به شانی پێشمه‌رگه و شه‌رڤانانی یه‌په‌گه دژی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش بجه‌نگن كه نزیكه‌ی 45 رۆژه كوبانێیان گه‌مارۆداوه.