ووڵآت نێت/
به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به كاری تیرۆریستی، دادگایه‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر زاوایه‌كی ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیده‌دا سه‌پاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای تۆمه‌تباركردنی به چه‌ند تۆمه‌تێكی په‌یوه‌ست به تیرۆر، دادگا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر عه‌لی سلێمان ئه‌بوغه‌یس زاوای ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیده‌دا دا.
له ئازاری رابردوو ده‌سته‌ی سوێندخۆرانی فیدڕاڵی له شاری مانهاتن گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌بوغه‌یسی ته‌مه‌ن 48 ساڵ كه له وڵاتی كوه‌یت له‌دایكبووه، تۆمه‌تباره به پیلاندانان بۆ كوشتنی ئه‌مریكییه‌كان و پیلاندانان بۆ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی به تیرۆریستان و پێشكه‌شكردنی ئه‌و كۆمه‌كه.
لویس كابلان دادوه‌ری دادگای سزاكان روو به ئه‌بوغه‌یس وتی: "تۆ پابه‌ندبوویت به ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی له تواناتدایه بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانی قاعیده بۆ كوشتنی ئه‌مریكییه‌كان".