
ووڵآت نێت/
د.بەرهەم ساڵح کەسایەتی سیاسی کوردستان و عیراق لە چەند رۆژی رابردوودا بەشداری کۆنفرانسێکی کرد لە ژێر ناونیشانی (گۆڕانكاری جوگرافیای سیاسی و جوگرافیای ئابووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) کە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج رێکخرابوو،تێدا وتارێکی دەربارەی گۆرانکارییە سیاسیەکانی ئەم دواییەی عیراق سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ناسراو بە (داعش) پێشکەش کرد.
بەم جۆرە سەرنجی ئامادەبوانی بۆ وتارەکەی راکێشا
لەژێر ناونیشانی گۆڕانكاری جوگرافیای سیاسی و جوگرافیای ئابووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
لانی كه‌م به درێژایی ژیانی من ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گۆڕانكاری دابووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا چه‌ند بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕ له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن .كاتێك باس له جوگرافیای سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین ده‌بێت باس له‌و سێ هێزه سه‌ره‌كییه بكه‌ین (ئه‌نادۆڵ، فارسه‌كان و جیهانی عه‌ره‌بی)، زۆر به‌ی كاتیش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵدا ڕوویان داوه، له سه‌رده‌مه جیاكاندا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان شێوازی جیاوازیان به خۆیانه‌وه بینیوه.
ئه‌م ململانێیه وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه.
له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌وروپییه‌كان هاتنه عیراق و ، فه‌رمانده‌ی به‌ریتانیا گه‌یشته به‌غداد و هاتنی به‌ریتانییه‌كانی وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی ڕزگار كردن وه‌سف كرد نه‌وه‌ك داگیر كردن، له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كیشدا، ئه‌مریكییه‌كان هاتنه عیراق و هه‌مان زمانی به‌رتانییه‌كانیان به‌كار هێنا، كاتێك سه‌یری ئه‌و دوو سه‌رده‌مه ده‌كه‌یت، سه‌ره‌ڕای بوونی جیاوازی له ڕووكه‌شدا به‌ڵام بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی له ئێستادا سه‌ره‌نج ڕاكێشه، ئه‌و په‌یكه‌ره سیاسیه‌یه‌ی ئه‌وروپییه‌كان دروستیان كرد له ناوچه‌كه‌دا له (سایكس بیكۆدا) له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری كراوه‌ته‌وه، ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه نه له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه بووه نه له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه بووه، به‌ڵكو له لایه‌ن هێزه ئیسلامییه‌كانه‌وه بووه و دواهه‌مین نموونه‌ش، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یه كه بانگه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی سنوره‌كان ده‌كات كه له سایكس بیكۆدا ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ركراوه.
ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئه‌وه‌یه، گۆڕانكاری له سنوری وڵاته‌كه‌دا ڕووی نه‌داوه به‌ڵام گۆڕانگاری بنه‌ڕه‌تی له په‌یكه‌ری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕوویداوه له ڕووی سیاسی و ئابووری ئه‌منیی یه‌وه، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و قه‌یرانانه‌ش به‌هۆس سیاسه‌تی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانه‌وه بووه.
كێشه‌یه‌كی جددیمان هه‌یه كه ئه‌ویش داعشه، مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر سوریا و عیراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و په‌یامه‌ی داعش گه‌یاندی ئه‌وه‌یه كه كاره‌كان له عیراق دا هێشتا ته‌واو نه‌بوون.
به‌ڕای من عیراق ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یرانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆته‌وه و مێژووی عیراق له ساڵی 2003 وه ده‌ست پێناكات به‌ڵكو خاوه‌نی مێژوویه‌كی دێرینه.
چه‌ندین فاكته‌ر كاریان كرووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی نه‌توانراوه حكومه‌تێكی ته‌ندروست له عیراقدا پێكبیهێنرێت وه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمی و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه حكومه‌تی عیراق له ساڵی 2003 وه ئه‌نجامی داون.
نامه‌وێت شته‌كه بكه‌مه شه‌خسی، به‌ڵام زۆرن ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن هه‌ڵه‌كان کەڵکەبووی سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكییه، چه‌ندین هه‌ڵه‌ی مه‌ترسیدار ئه‌نجامدران كه بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازی هه‌رێمی و نه‌ژادی هه‌موو ئه‌مانه بوونه هۆی ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردی گروپی تیرۆریستی داعش، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌بێت بزانین چه‌ندین قه‌یرانی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له عیراقدا كه پێویسته ده‌ستنیشان بكرێن، پێوستمان به حكومه‌تێكی گشتگیر هه‌یه كه سه‌رجه‌می لایه‌نه‌كانی كورد و سوننه‌و شیعه‌كان له‌خۆ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه بسه‌لمێك كه حكومه‌ته‌كه توانی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی هه‌یه.
ئێمه حكومه‌تێكی تازه‌مان هه‌یه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی و پێویسته هه‌موومان ده‌ستگیرۆیی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه سه‌ربخیه‌ن، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ته تازه‌كه‌ی عیراق هه‌موومان دڵنیابكاته‌وه كه حكومه‌ته نوێكه سیاسه‌تێكی جیاوازی ده‌بێت له حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو و نوێنه‌ری گشت لایه‌نه كانی عیراق ده‌كات ئه‌گه‌رنا، ئه‌م ناجێگیرییه ئه‌منی و سیاسیه‌ی عیراق كه وڵاته‌كه‌ی گرتۆته‌وه چاره‌سه‌رنابێت.
عیراق له چه‌ند لایه‌نێك پێك هاتووه كه پێویسته یه‌كبگرن و پێكه‌وه كاربكه‌ن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه مه‌زنه‌دا.
ئه‌مه ته‌نیا كێشه‌ی شیعه، یان كێشه‌ی سوننه یان كێشه‌ی كورده‌كان نی یه.
ئێمه پێویسته هه‌موو یه‌كبگرین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌موومانی گرتۆته‌وه.
ده‌بێت دڵنیابین كه داعش له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وتوو نابێت و ئومێدم به حكومه‌ته تازه‌كه زۆره كه بتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت له‌م كێشه‌یه‌دا. به‌ڵام ده‌یبَت له‌وه‌ش تێبگه‌ین كه ئه‌م كێشه‌یه ته‌نیا كێشه‌ی ناوخۆی عیراقیه‌كان نی یه به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی هه‌رێمی و كێشه‌یه‌كی جیهانیشه ، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له سوریا ده‌گوزه‌رێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر عیراق زۆربووه و ئێمه پێشتریش هۆشداریمان داوه. ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌گوزه‌رێت زۆر به‌ئازاره بۆ موسوڵمانه‌كان و بۆ مرۆڤایه‌تیش، ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له سوریا ده‌گوزه‌رێت، كاری كردۆته سه‌ر ئاسایشی جیهان و ناوچه‌كه وه‌ك عیراق، لوبنان، ئه‌رده‌ن و عه‌ره‌بستانی سعودی و توركیاش .
ئه‌بێت له‌وه تێبگه‌ین ئه‌م ڕووداوانه به‌ته‌نیا له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌ڵكو پێویستمان به یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
ئێمه دڵخۆشین به‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ی كه پێكهێنراوه، به‌ڵام ئه‌بێت دان به‌و ڕاستیه‌شدا بنێین كه به‌شێكیان به ئاره‌زووی خۆیان به‌شداریان له‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌دا نه‌كردووه به‌ڵكو به‌ناچاری هاتوونه‌ته‌ناو هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌وه، ئه‌وه كات ده‌یسه‌لمێنێت ئایا وڵاتانی به‌شداربووی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه به‌جددی كارده‌كه‌ن و تواناكانی خۆیان خه‌رج ده‌كه‌ن له‌م كێشه‌یه‌دا؟
ئه‌و شته‌ی ئومێدم پێیه‌تی ئه‌وه‌یه كه جیهان ده‌توانێت له ڕابردووه‌وه فێربێت، له كه‌یسی ئۆكرانیا‌و ڕووسیا.
دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كاره‌كان له عیارق ته‌واونه‌بوون و ئه‌مه‌ش ئه‌فغانستانم بیردێنێته‌وه، له جه‌نگی ئه‌فغانستاندا كاتێك له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه داگیركرا وازانرا كه ئیشه‌كه ته‌واو بوو به‌ڵام ڕووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی سه‌لماند.
ئه‌بێت هه‌موو لایه‌ك له مه‌ترسیه‌كانی داعش تێبگه‌ن چ توركیا بیت یان سعویه یان كورده‌كان، نه ئه‌مریكییه‌كان و نه ئه‌روپییه‌كان ناتوانن ئه‌وه‌مان بۆ بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت خۆمان ئه‌و كاره بكه‌ین، ده‌بێت موسوڵمانان، عه‌ره‌ب ، كورد خۆمان به‌پرسیارییه‌تییه‌گه‌وره‌كه بخه‌ینه سه‌رشانمان.
ئه‌مریكا و ئه‌وروپاو خۆرئاوا له‌وه تێگه‌یشتوون كه ته‌نیا به هێرشی سه‌ربازی كێشه‌كه كۆتایی پێنایه‌ت به‌ڵكو پێویستمان به ڕیفۆڕمی سیاسی هه‌یه.
وتارێك له لایه‌ن ڕۆیته‌رزه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه داعش له ڕێگای فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌ستكه‌وتووه.
داوا ده‌كه‌م قۆناغی دوای ئه‌مه ببینن، ئابوری سیاسی، به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه چه‌ن لایه‌نێك هه‌ن قازانجی مادی ده‌كه‌ن له‌و شه‌ڕه‌شدا ته‌نیا داعش قازانج ناكات به‌ڵكو چه‌ند لایه‌نێكی مافیا ئاسا هه‌ن به بیانووی دابین كردنی پێداویستی ئه‌منی به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌م جه‌نگه.
چه‌ندین هۆكار هه‌ن له پشت به‌رده‌وامی دان به‌م جه‌نگه‌وه و یه‌كێكیش له‌و هۆكارانه پاره‌یه. گه‌رده‌مانه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه زوو كۆتایی پێبێت ده‌بێت بیر له‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییانه بكه‌ینه‌وه كه ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جۆره گروپه توندڕه‌وانه.بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێت وڵاتانی دراوسێ هه‌ماهه‌نگ وه‌ك سعودیه و توركیا و ئێران و ئه‌مریكاو ڕوسیاپێكه‌وه كاربكه‌ن.
له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو
هه‌موو كوردێك سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت، به‌ڵام ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژین كه خاوه‌نی چه‌ند دراوسێیه‌كن، هیچ هێز و پارتێكی كوردی نی یه كه سه‌ربه خۆیی نه‌وێت، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان به‌نده له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقی، گه‌ر یبَت و حكومه‌تی عیراق سه‌ركه‌وتوبێت ئه‌وا كورده‌كان له‌گه‌ڵیاندا ده‌مێننه‌وه و ئه‌م ده‌ساڵه‌ی ڕابردووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه.
بۆیه گه‌ربێت حكومه‌تی عیراقی هه‌نگاوی ئه‌رێنی بنێت ئه‌وا كورده‌كان له چوارچێوه‌ی عیراق دا ده‌مێننه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا وڵاته‌كه كۆتایی پێدێت.