به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سایتی ویكیلیكس، كه ئاوێنه ده‌قه‌كه‌ی كردوه به‌كوردی، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك رایگه‌یاندوه، “شیعه نه‌یویستوه كارئاسانی بۆ ئامانجه‌كانی كورد بكات له‌كه‌ركوك یاخود ببێته به‌ربه‌ست”. ئه‌و پێیوابو كه هاتنه سه‌ر خه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بیركردنه‌وه‌یه‌كی باش بێت.
له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا كه مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه، عه‌بادی، پێیوابوه “هاوپه‌یمانی شیعه‌كان دوباره هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌ڵوێستی خۆی كردوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵ بۆ یاسایه‌ك ده‌دات كه چه‌ندێك بكرێت، كه‌مترین لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌خۆی بگرێت به‌پێی كۆتوبه‌نده ده‌ستورییه‌كان”.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دیكه‌ی ویكیلیكسدا كه مێژوه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2010 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانونی سه‌ر به‌نوری مالیكی كراوه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه. له‌باره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتوه، “عه‌بادی یه‌كێكه له‌چه‌ند ئابوریناسه مه‌شقپێكراوه‌كان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، له‌خولی پێشوتری په‌رله‌ماندا وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابوریی كاریكردوه. ئه‌و به‌وپه‌ڕی تواناوه پشتیوانی له‌چاكسازیی ئابوری‌و هه‌وڵه‌كانی به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات”.
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كان:
ئای دی: 10BAGHDAD499
بابه‌ت: پرۆفایلی هاوپه‌یمانی: هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی قانونی مالیكی
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا
به‌روار: 24ی شوباتی 2010
پۆلێن: زۆر نهێنی
حه‌یده‌ر عه‌بادی، كاندیدی ژماره دوه‌می لیسی ده‌وڵه‌تی قانونه له‌به‌غدا. وته‌بێژی ره‌سمی حزبی ده‌عوه‌یه‌و یه‌كێكه له‌چه‌ند ئابوریناسه مه‌شقپێكراوه‌كان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، عه‌بادی له‌خولی پێشوتری په‌رله‌ماندا وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابوریی كاریكردوه. ئه‌و به‌وپه‌ڕی تواناوه پشتیوانی له‌چاكسازیی ئابوری‌و هه‌وڵه‌كانی به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، به‌ڵام له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌رۆژی 9ی شوبات، دانی به‌وه‌دا نا كه لیژنه‌كه‌ی كارامه‌و به‌هێز نه‌بون بۆ هاتنه سه‌ر خه‌ت له‌كاتێكدا حكومه‌ت قانونێكی پاشكه‌توی ئابوری په‌ره‌پێدا. هه‌رچه‌نده عه‌بادی وه‌ك عه‌لی ئه‌دیب به‌هێز نیه، به‌ڵام ره‌نگه پۆستێكی وه‌زاریی گرنگ له‌حكومه‌تی داهاتودا وه‌ربگرێت.

ئای دی: 07BAGHDAD1463
بابه‌ت: دو سه‌ركرده‌ی ده‌عوه ده‌ڵێن ریشه‌كێشكردنی به‌عس سه‌رو سه‌ودایه‌كی بێڕه‌حمانه‌یه
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا
به‌روار: 30ی نیسانی 2007
پۆلێن: زۆر نهێنی
پوخته:
له‌چه‌ند گفتوگۆیه‌كی جیادا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌رۆژی 28و 29ی نیسانی 2007، عه‌لی ئه‌دیب‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌ركرده‌ی حزبی ده‌عوه‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسیان له‌چه‌ند نیشانه‌یه‌كی كاری پێكه‌وه‌یی سیاسییه‌كانی سوننه‌و شیعه كرد، به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه چاكسازیی له‌قانونی ریشه‌كێشكردنی به‌عس سه‌خت ده‌بێت له‌ماوه‌ی دو مانگی داهاتودا جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌دیب باسی ئه‌زمونی خۆی گێڕایه‌وه له‌كۆنفرانسێكی ئاشته‌واییدا كه هه‌فته‌ی رابردو به‌شداریی تێدا كردبو له‌به‌یروت كه سه‌له‌فیه‌كان‌و به‌عسیه‌كانیشی له‌خۆی گرتبو. هاوكات ئه‌دیب دانی به‌وه‌دا نا كه هه‌ندێك له‌داواكارییه‌كانی سوننه میانڕه‌وه‌كان جێگه‌ی په‌سند بون، له‌وانه ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه بێتاوانه‌كان‌و فه‌رمانی لێخۆشبون بۆ ناڕازییه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی تاوانی سوكیان له‌سه‌ره. حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆچونی خۆی وا نیشاندا كه زبریی له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌نه جیاوازه‌كان كه‌مبوه‌ته‌وه، به‌گشتیی له‌رێگه‌ی كاركردنی پێكه‌وه‌یی له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ك دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق‌و به‌شێكیشی له‌به‌رئه‌وه‌ی سوننه‌كان ئێستا ئه‌لقاعیده وه‌ك گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه ده‌بینن. عه‌بادی وتیشی “سوننه‌كان، به‌تایبه‌تی حزبی ئیسلامی عێراقی، به‌دوای هاوپه‌یمانیدا ده‌گه‌ڕێن، ئێمه‌ش ئاماده‌ین”.
ریشه‌كێشكردنی به‌عس سه‌رو سه‌ودایه‌كی بێڕه‌حمانه‌یه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌باره‌ی ریشه‌كێشكردنی به‌عس، عه‌بادی پێیوابو كه هیچ لایه‌ك له‌ناو هاوپه‌یمانێتی شیعه‌كاندا ئاماده‌نیه لایه‌نگریی پرۆسه‌ی چاكسازییه‌كه بكات، چونكه شه‌قامی شیعی وایده‌بینن كه پرۆسه‌كه خه‌ڵاتی به‌عسیه‌كان ده‌كات. به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به‌وه كرد ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانێتی شیعه خۆیان باوه‌ڕیان وابێت چاكسازییه‌كه له‌جێی خۆیدایه، پێویسته ئه‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ی شه‌قامی شیعی راستبكه‌نه‌وه. جه‌ختیشیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌وه‌ی سیاسییه‌كانی عێراق نیشانی خه‌ڵكی عێراقی بده‌ن كه هه‌وڵده‌ده‌ن پێشكه‌وتن روبدات له‌مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه گرنگه‌كاندا. هه‌ریه‌ك له‌عه‌لی ئه‌دیب‌و عه‌بادی جه‌ختیان كرده‌وه له‌وه‌ی به‌عسیه‌كان یه‌كێكن له‌سه‌رچاوه‌كانی توندوتیژیی له‌عێراق، ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه شیعه به‌كاتێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بێت تا پشتیوانیی له‌یاسایه‌ك بكات كه ده‌شێت رێگه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌به‌عسیه‌كان بدات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان یاخود موچه وه‌ربگرن، له‌كاتێكدا به‌عسیه‌كانی دیكه (ره‌نگه هه‌ر هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ش بن) خه‌ریكی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوبن كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانیانی شیعه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
دۆسیه‌كانی دیكه: ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكان، كه‌ركوك… هتد
عه‌بادی گه‌شبینیی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای نه‌وت‌و گاز‌و یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌ربكات پێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته پشوی هاوینه‌وه. وتیشی، حكومه‌ت ئێستا خه‌ریكی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت سه‌رنجه‌كانی خۆی له‌وباره‌یه‌وه بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مانی عێراق. به‌پێی وته‌ی عه‌بادی، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هاوپه‌یمانی شیعه‌كان دوباره هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌ڵوێستی خۆی كردوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵ بۆ یاسایه‌ك ده‌دات كه چه‌ندێك بكرێت، كه‌مترین لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌خۆی بگرێت به‌پێی كۆتوبه‌نده ده‌ستورییه‌كان. ئه‌و پێشنیاری كرد كه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌عێراق هه‌وڵبدات بۆ گرتنه‌به‌ری چه‌ند مه‌رجێكی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ر له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان (وه‌ك داواكردنی یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی جیا) له‌پێناو دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك، عه‌بادی وتی، پێیوانیه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌ساڵی 2007 چاره‌سه‌ر بكرێت. وتیشی، “شیعه نه‌یویستوه كارئاسانی بۆ ئامانجه‌كانی كورد بكات له‌كه‌ركوك یاخود ببێته به‌ربه‌ست”. ئه‌و پێیوابو كه هاتنه سه‌ر خه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بیركردنه‌وه‌یه‌كی باش بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ماده‌ی 140یش باسی ئه‌م گریمانه‌یه‌ی كردوه.

س:ئاوێنە